Get Mystery Box with random crypto!

ئیسلاح

لوگوی کانال تلگرام islahweb_k — ئیسلاح ئ
لوگوی کانال تلگرام islahweb_k — ئیسلاح
آدرس کانال: @islahweb_k
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 579
توضیحات از کانال

✳️ کەناڵی فەرمیی
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
✨ بڵاوکردنەوەی وتار و هەواڵ و زانیاریی جۆراوجۆر
http://islahweb.org/ku
پێوەندی:
@eslahAdmink
t.me/islahweb_k

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها

2022-08-01 20:13:37

دەبێ ئەو شەوە چۆن بیلال خەوتبێ کاتێ پێغەمبەر ﷺ پێی فەرموو: ئەی بیلال دەنگی
پـێڵاوەکانتم دەبیست لە بەھەشت !

www.islahweb.org/ku

@islahweb_k
232 views17:13
باز کردن / نظر دهید
2022-08-01 15:33:20
هۆنراوه‌ی: عوسمان عه‌لی

خوێندنه‌وه‌ی: بێساران عه‌بدولکه‌ریم

www.islahweb.org/ku

@islahweb_k
122 views12:33
باز کردن / نظر دهید
2022-08-01 08:44:58
وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةٗ ضَنكٗا وَنَحْشُرُهُۥ يَومَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَعْمَىٰ (طه١٢٤)

ئه‌و کەسەی ڕوو وه‌ربگێرێت له به‌رنامه و یادی من و پشتی تێ بکات، بێگومان بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دێت، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌کوێری حه‌شری ده‌که‌ین...

#خوای_پەروەردگار

www.islahweb.org/ku

@islahweb_k
119 viewsedited  05:44
باز کردن / نظر دهید
2022-07-30 15:39:36
هیجرەت بە زمانی ژمارەکان

*مەدینەی مونەوەرە کە پێغەمبەر ﷺ لەگەڵ هاوەڵاندا (ڕەزای خوایان لێ بێت)، کۆچییا ن بۆ کرد، بە هێڵێکی ڕاست ٣٣٥ کیلۆمەتر لە مەککەی موکەرەمەوە دوورە.

*کۆچ لە هاوینی ساڵی ٦٢٢ زاینی ڕوویدا،لەو کاتەدا بارودۆخی دوورگەی عەرەبی وشک و گەرم بووە، پێغەمبەر ﷺ تەمەنی ٥٣ ساڵ بووە.

*ئەشکەوتی (ثور) کە پێغەمبەر ﷺ و ئەبوبەکری سدیق (خوای لێ ڕازی بێت)، پەنایان بۆ برد لە مەککەی موکەرەمە ٥ کیلۆمەتر دوورە.

* پێغەمبەر ﷺ ٣ ڕۆژ لە ئەشکەوتی (ثور) مایەوە بۆ ئەوەی گوێبیستی بارودۆخی مەککە ببێت بە هۆی (عەبدوڵای کوڕی ئەبوبەکری سدیق)ەوە
* کە پێغەمبەر ﷺ گەیشتە (قباء) یەکەم مزگەوتی لە ئیسلامدا دروستی کرد.

سەرچاوە: NRT4

www.islahweb.org/ku

@islahweb_k
146 views12:39
باز کردن / نظر دهید
2022-07-29 22:46:32
ساڵی نوێی کۆچی ١۴۴۴ به‌ خێر بێت

ئەگەر هیجرەت بریتی بوو لەمەککەوە بۆ مەدینە، ئەگەر لەدەرەوە مەککە هەیە ئەوا لە ناو تۆشدا نەفس هەیە، ئەگەر له‌مەککەدا فێل و تەڵەکە هەیە ئەوا لەناو مرۆڤیشدا عەقڵی ئیستدلال هەیه ئەو عەقلەی هەمیشە فێڵت بۆ دەدۆزیتەوە، تاکتیکت بۆ دروست دەکات فێڵ و تەڵەکەت بۆ دروست ده‌کات کە چۆن تێری کەیت، کەواتە ئێمە لەناخماندا مەککەمان هەیە و مەدینەشمان هەیە.
لە نەفسی ئێمەدا سێ شتی سەرەکی هەیە:
نفس مەککەیە، عقل مەدینەیە، ئینجا ڕۆحیش هەیە...
ڕۆح لامەکانە، هەموو مەکانەکان دەگرێتە خۆی، دەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێ و هاوەڵانی لەمەککەوە هیجرەتیان کرد بۆ مەدینە واتە لە نەفسەوە بۆ عەقڵ، لەعەقڵەوە بۆ ڕۆح، کەواتە هەموومان پێویستمان بەهیجرەتە... چونکە هیجرەت تەنها یادکردنەوەیەک نیەو به‌س پێویستمان بەوەیە ناخمان نوێ بکەینەوە...

مامۆستا
#تەحسین_حەمە_غەریب

(اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ مُحَمِّد)

www.islahweb.org/ku

@islahweb_k
188 viewsedited  19:46
باز کردن / نظر دهید
2022-07-28 20:52:01
لە وتاری ماڵئاواییدا فەرمووی:
بەڕاستی من لە قیامەتدا لە نێو ھەموو ئوممەت، شانازیتان پێوە دەکەم و سەربەرزم پێتان...

(اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ عَلَى آلِ مُحَمِّد)


www.islahweb.org/ku

@islahweb_k
183 viewsedited  17:52
باز کردن / نظر دهید
2022-07-27 22:20:59
ئیمامی شافیعــی دەفەرموێت:
ئایەتێکــی قورئان ھەیە تیرێکە بۆ دڵی ھەموو زاڵمێک! وە سوکنــایی و شیفایە بۆ دڵی
ھەمــوو زوڵم لێکراوێــک.
وتیان چ ئایەتێکــە؟؟
فەرمووی:
"وَ مَا كَانَ رَبّكَ نَسِيًّا"
واتە: دڵـــنیابـــن پەروەردگار ھیچــی لە بــیر ناچــێت...

www.islahweb.org/ku

@islahweb_k
375 viewsedited  19:20
باز کردن / نظر دهید
2022-07-27 08:23:17 خوای گەورە لە شەش شوێنی قوڕئانی پیرۆز باسی ئارامی (السكينة)ی کردووە:

یەکەم: خوای گەورە دەفەرموێت: (وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ آَيَةَ مُلْكِهِ أَنْ يَأْتِيَكُمُ التَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٌ مِنْ رَبِّكُم) [به‌قه‌ڕه‌:٢٤٨].
دووەم: خوای گەورە دەفەرموێت: (ثُمَّ أَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ) [ته‌وبه‌:٢٦]

سێیەم: خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا) [ته‌وبه‌:٤٠]

چوارەم: خوای گەورە دەفەرمووێت: (هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ السَّكِينَةَ فِي قُلُوبِ الْمُؤْمِنِينَ لِيَزْدَادُوا إِيمَانًا مَعَ إِيمَانِهِمْ وَلِلَّهِ جُنُودُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا) [فه‌تح:٤]

پێنجەم: خوای گەورە دەفەرمووێت: (لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنْزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا) [فه‌تح:١٨]

شەشەم: خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِذْ جَعَلَ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ الْجَاهِلِيَّةِ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَى رَسُولِهِ وَعَلَى الْمُؤْمِنِينَ) [فه‌تح:٢٦]

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای بێت ئەگەر کارەکانی لەسەر گران بوایا و دڵی تەنگ بوایا ئایەتەکانی ئارامی (السكينة)ی دەخوێندەوە، کە کاریگەریەکی زۆری لەسەری هەبووە و هەستی بە ئارامی دەکرد.

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەروەها منیش ئایەتەکانی ئارامی (السكينة)م تاقیکردۆتەوە وەک ابن تیمیە کاتی دڵەڕاوکێ و ناخۆشی، بینیومە کاریگەریەکی گەورەی لەسەر هێور بوونەوە و ئارام بوونەوەی دڵ و لاشە هەیە).
(مدارج السالكين) (2/471)


@islahweb_k
176 views05:23
باز کردن / نظر دهید
2022-07-26 07:04:00 ھەمیشە ھەوڵبدە لە دونیادا ژمارەیەکی کاریگەر بیت. بەو واتایە نا کە ھەوڵی بەناوبانگ بوون و پێگە بدەی، نەخێر؛ بەڵکوو بوون بە ژمارە بەو واتایەی کە بە نەبوونت بۆشاییەک دروست بکەیت و خەڵکی ھەست بکەن کە پێویستیان بە تۆ ھەیە. ئاخر خۆی لە دونیادا، خەڵکانێک ھەن، بوون و نەبوونیان وەکوو یەکە. ھەندێکی دیکەش ھەن بوونیان مایەی زەرەر و زیانە بۆ ھەموو شتێک. جۆری کۆتایش ئەوانەن کە بوونیان مایەی سوود و قازانجە بۆ ھەموو شتێک. لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری خودا ﷺ ئاماژە بۆ ئەم واتایە دەکات و دەفەرموێت: (أنَّ رَسولَ اللَّهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم مُرَّ عليه بجِنَازَةٍ، فَقالَ: مُسْتَرِيحٌ ومُسْتَرَاحٌ منه. قالوا: يا رَسولَ اللَّهِ، ما المُسْتَرِيحُ والمُسْتَرَاحُ منه؟ قالَ: العَبْدُ المُؤْمِنُ يَسْتَرِيحُ مِن نَصَبِ الدُّنْيَا وأَذَاهَا إلى رَحْمَةِ اللَّهِ، والعَبْدُ الفَاجِرُ يَسْتَرِيحُ منه العِبَادُ والبِلَادُ، والشَّجَرُ والدَّوَابُّ.) واتا ڕۆژێکیان تەرمێک بە لای پێغەمبەری خودادا ﷺ تێپەڕی، ئەویش فەرمووی: حەساوە و ئەوەی لێی دەحەسێنەوە. وترا: ئەی ڕەسولی خودا ﷺ حەساوە و ئەوەی لێی دەحەسێنەوە چییە؟ ئەویش فەرمووی ﷺ : بەندەی باوەڕدار لە پلە و پایەی دونیا و ئازارەکانی دەحەسێتەوە بە چوونی بۆ ژێر بەزەیی و میھرەبانی خودا. بەڵام بەندەی تاوانبار، بەندەکان و وڵات و دار و زیندەوەرانیش بە ڕۆشتنی دەحەسێنەوە.

"کەواتە ھەوڵبدە لەوانە بیت کە دونیات جێھێشت بحەسێیتەوە لەبەر ئەو کاریگەریی و سوودەی کە ھەتبووە لە دونیادا، نەک لەوانە بیت کە ھەموو شت بە ڕۆشتنی دەحەسێنەوە."

#ئەحمەد_سەید

http://t.me/islahweb_k
170 viewsedited  04:04
باز کردن / نظر دهید
2022-07-25 00:01:54
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ موسته‌فا پێنجوێنی

تاران - پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلاح


ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ موسته‌فا پێنجوێنی بڵاو كرده‌وه‌ كه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌:

درێژه‌ی بابه‌ت...

#ئه‌مینداری_گشتیی_جه‌ماعه‌ت

www.islabweb.org/ku

@islahweb_k
197 viewsedited  21:01
باز کردن / نظر دهید