Get Mystery Box with random crypto!

✹ٳبن مندة دەڵێت : ئەو ڪەسەۍ حەد ڕەد بڪاتەوە دینۍ نییە ، چونڪە | " العِلم ◈ ᎯᏓ ĘᏓᙢ "

✹ٳبن مندة دەڵێت : ئەو ڪەسەۍ حەد ڕەد بڪاتەوە دینۍ نییە ، چونڪە بەو ڕەد ڪردنەوە ئەو حیجاب و جیاییە هەیە لەنێوان اللە ﷻ لەگەڵ عەبدەڪانۍ نایھێڵێ...☟

قال محمد بن ٲَبي نصر‌ بن هاجِر ، ٲَنبٲَنا الٳِمام الحافظ‌ عبدالرحمن ابن الحافظ ٲَبي عبداللە ابن مَندَة ٲَنَّە قال : ولا دینَ لمن لا یرۍ للەِ الْحَدَّ ، لٲَنَّە یُسقِط من بینە وبین اللە الحَاجِزَ ، وَالحِجَابَ...
ٳِثبات الحد للدشتي | ۹

✹ٲَبو ٳِسماعیل الھروي دەڵێت : پرسیم لە یحیۍ ڪوڕۍ عمار تۆ ٳِبن حبان ـت بینیوە؟ ووتۍ : چۆن نەمبینیوە؟! ئێمە لە سجستان دەرمان ڪرد! خاوەنۍ عیلمێڪۍ زۆر بوو ، بەڵام خاوەنۍ دینێڪۍ زۆر نەبوو! هات بۆ لامان حەدۍ بۆ اللە ڕەد دەڪردەوە ، ئێمەش لەسجستان دەرمان ڪرد.☟

سٲلت یحیۍ بن عمار عن ٲَبي حاتم ٳِبن حبان البُستي ، قلت : رٲَیتە؟ قال : ڪیف لم ٲَره؟! ونَحن ٲَخرجناە من سجستان! ڪان لە عِلمُ ڪثیر ، ولم یڪن لە ڪبیر الدین! قَدِمَ علینا فٲَنڪَرَ الحدَّ للە ، فٲخرجناە من سجستان.
ذم الڪلام وٲَهله للھروي | ۱۲۸۲

✹الدارمۍ تەڪفیرۍ ئەوانە دەڪات پێیان وایە اللە ﷻ حەدۍ نییە ، دەڵێت : هەرڪەسێڪ پێۍ وابێت اللە ﷻ حەدۍ نییە ، ئەوە قورئانۍ ڕەد ڪردووەتەوە ، وە پێۍ وایە اللە هیچ نییە ، چونڪە الله ﷻ وەصفۍ خۆۍ ڪردووە بەوەۍ حەدۍ هەیە لەچەندین شوێن لەڪتێبەڪەۍ : ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَۍ الْعَرْشِ اسْتَوَۍ ﴾ ، ﴿ ءَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ ﴾ ، ﴿ يَخَافُونَ رَبَّھُم مِّن فَوْقِھِمْ ﴾ ، ﴿ إِنِّي مُتَوَفِّيڪَ وَرَافِعُڪَ إِلَيَّ ﴾ ، ﴿ إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْڪَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ ﴾. ئەم ئایەتانە و هاوشێوەۍ ئەوانەش بەڵگەن لەسەر حەد ، هەرڪەسێڪ ئیعترافۍ پێنەڪات ، ئەوە ڪافر بووە بەو قورئانەۍ ڪە اللە ﷻ دایبەزاندووە ، وە ئایەتەڪانۍ ڕەد ڪردووەتەوە.☟

قال الدارمي : فمن ادعۍ ٲَنَّە لیس للە حَدُّ ، فقد رَدَّ القرآن ، وادعۍ ٲَنَّە لا شيء ، لِٲَنَّ اللە وَصَفَ حَدَّ مڪانە في مواضع ڪثیرة في ڪتابە : ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَۍ الْعَرْشِ اسْتَوَۍ ﴾ ، ﴿ ءَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاءِ ﴾ ، ﴿ يَخَافُونَ رَبَّھُم مِّن فَوْقِھِمْ ﴾ ، ﴿ إِنِّي مُتَوَفِّيڪَ وَرَافِعُڪَ إِلَيَّ ﴾ ، ﴿ إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْڪَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ ﴾. فھذا ڪلە وما ٲَشبَھَەُ شواهد ودلائل علۍ الْحَدِّ ، ومن لم یعترف بە ، فقد ڪَفَرَ بتنزیل الله ، وجَحَدَ آیات اللە.
نقض عثمان بن سعید علۍ بشر المریسي صـ : ۱٥۳

↑جا ئەشاعیرە زۆر ئەنازن بە ڪتێبۍ الٳبانة لەڪاتێڪدا ئەوە حاڵۍ الٳبانة ـیە ، بێجگە لەوەش لە باب الڪلام في الٳرادة لاپەڕە ❪141❫ هەتا باب ذڪر‌ روایات في القدر لاپەڕە ❪180❫ بەحسابۍ خۆۍ ڕەدۍ موعتەزیلە دەداتەوە لەڪاتێڪدا بە ئسلوبێڪۍ ووشڪۍ ئەهلۍ ڪەلامیانە وەڵامیان دەداتەوە دوور لە شێوازۍ ئەهلۍ سوننە.

هەروەها شانازیش دەڪەن بە ڪتێبۍ ❞الرسالة ٳلۍ ٲهل الثغر❝ دەڵێن ئەم ڪتێبە لەگەڵ ❞الٳبانة عن ٲصول الدیانة❝ لە ڪۆتا نوسراوەڪانیەتۍ لەسەر مەزهەبۍ ئەهلۍ سوننە نوسیونۍ! لە ڪاتێڪدا لەم ڪتێبەشیدا صیفات ڕەد دەڪاتەوە ، صیفاتەڪانۍ : ❞الرضا ، السخط ، الغضب❝ بە تەئویل ڕەد دەڪاتەوە!
هەروەها هەندێڪ ئەلفاظ بۆ اللە ﷻ ـو صیفات بەڪاردەهێنێ وەڪ : ❞ٲَعراض ، جوهر ، جسم❝ ڪە لە تەریقەۍ ئەهلۍ سوننە نییە ، بەڵڪو تەریقەۍ جەهمییە و موعتەزیلە زەندیقەڪانە ، هەروەها پێۍ وایە لە قورئاندا مەجاز هەیە واتە ڪەلیمەیەڪ یاخود ڕستەیەڪ هاتووە ، بەڵام ئەوە مەبەستەڪەۍ نییە! ئەمەش ئەصڵۍ هەموو تەئویلێڪە.↓

✹ئەشعەرۍ پێۍ وایە لە قورئان ـدا مەجاز هەیە دەڵێت : هەر شتێڪ وەصف بڪرێ بە صیفاتێڪ ڪە تیایدا نەبێ و موستەحەق نەبێ پێۍ ، ئەوە مەجازە و درۆیە!
مەگەر نابینۍ ڪاتێڪ اللە ﷻ وەصفۍ دیوارەڪە دەڪات ڪە دەیویست بڪەوێ « مەبەستۍ لێۍ ئەم ئایەتەۍ سورەتۍ ڪەهفە ڪاتێڪ دیوارەڪە دەیویست بڪەوێ پێغەمبەر موسا ﷺ ڕاسۍ ڪردەوە و دروستۍ ڪردەوە ﴿ فَوَجَدَا فِيھَا جِدَارًا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُ ﴾ الڪھف : ۷۷ ». ڪاتێڪ ئیرادەۍ نەبێ ئەوە مەجازە ، چونڪە ئەو صیفاتانە موشتەق و وەرگیراون لە تایبەتترینۍ ناوۍ ئەو صیفاتە ، وە دەلالەتۍ لێدەڪات ، هەرڪات ئەو صیفاتە مەوجود نەبێ تیایدا ڪە وەصفۍ پێڪراوە ، ئەوڪات ئەو وەصفە ڪە پێۍ ڪراوە هەڵگەڕاوەیە یاخود درۆیە ، جا لەبەرئەوەۍ اللە ﷻ وەصف ڪراوە بە هەموو ئەو صیفاتانە لە صیفەتۍ حەقیقەتدا واجبە ٳثباتۍ ئەو صیفاتانە بڪرێ ڪە ئەو صیفاتەۍ واجب ڪردووە لەسەر حەقیقەتۍ ، ئەگەرنا ئەوە وەصف ڪردنۍ مەجازە هەروەڪ چۆن وەصفۍ دیوارەڪە مەجازە ڪاتێڪ ویستوویەتۍ بڕوخێ لە ڪاتێڪدا خاوەنۍ ئیرادە و ویست نەبووە.☟