Get Mystery Box with random crypto!

ئه‌ی کوڕ نه‌وەی کێی؟ نه‌وەی شێرانم تۆ له کام هۆزی؟ هۆزی کوردان | ئاسۆی ڕۆژهەڵات

ئه‌ی کوڕ نه‌وەی کێی؟ نه‌وەی شێرانم
تۆ له کام هۆزی؟ هۆزی کوردانم
بۆ ڕەنگت زەردە؟ دەردم گرانه
دەردەکه‌ت چییه؟ کزی کوردانه
جا بۆ چی کزن؟ چونکه جێماوین
جێمانێکی چۆن؟ ته‌واو فه‌وتاوین
نه‌خۆشینه‌که‌ت؟ جه‌هل و نیفاقه
دەرمانی دەردت؟ هه‌ر ئیتیفاقه
پشت و کۆمه‌‌کت؟ عیلم و زانینه
قه‌ڵا و قه‌ڵاچه‌ت؟ سیدق و یه‌قینه
سێبه‌ری سه‌رت؟ دیواری مه‌کته‌ب
تۆشووی غه‌ریبیت؟ ئه‌خلاق و ئه‌دەب
چی فه‌رزە بۆتۆ؟ خزمه‌تی هۆزم
گیانت بۆ چیه؟ بۆ فیدای کۆزم
سه‌رت بۆ چییه؟ بۆ گۆگۆی مه‌یدان
چاوت بۆ چییه؟ بۆ سه‌یری کوردان.

مامۆستا قانع"
@ASOYROJHELAT