تەقە لە ژنێکی کرماشانی کرا لە سێبەری یاسای پیاوسالاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ژنان دەکوژرێن و دەخنکێندرێن و دەڕفێندرێن. ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە گوندی قەرە حەسەن سەر بە پارێزگای کرماشان تەقە لە ژنێکی کرماشانی کرا کە هێشتا شوناسی میدیایی نەکراوە. ئەو ژنە لاقەکانی بریندار بووە و گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ژنان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژانە ڕووبەڕووی جۆرە جیاوازەکانی توند و تیژی دەبنەوە. @avatodaykurdi 1.6K views18:46