دەرکردنی حوکمی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆ سومەیه کارگەر ڕۆژی هەینی ۳ی گۆڵانی ١٤٠٠ى هەتاوی، دادگای ئێڤین پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ لە دەستبەسەرکردنی سومەیه کارگەر حوکمی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بۆی دەرکردووە. بەپێ ڕاپۆرتەکان تا ئێستا بنەماڵەی سومەیە ئەو پارەیان بۆ کۆ نەکراوەتەوە و سومەیە کارگەر لە زیندان، بە ناچاری ماوەتەوە. سومەیه کارگەر خەڵکی ئیلام و دەرچووی فەلسەفه لە زانکۆی تەورێزە. ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۵ی ڕەزبەری ساڵی ۹۹ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرایەوە. @avatodaykurdi 1.5K views16:01