فرانس ٢٤؛ مانۆڕی هاوبەشی فەرانسە، ژاپۆن و ئامریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین مانۆڕێکی گەورەی سەربازی لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆن بەڕێوە دەچێ. بەپێی ڕاپۆرتی فرانس ٢٤، حەوتووی داهاتوو مانۆڕێکی سەربازیی گەورە بەشێوەی هاوبەش لەنێوان سێ وڵاتی ژاپۆن، فەرانسە و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بەڕێوە دەچێ. هێزی وشکانیی ژاپۆن (JGSDF) لە ڕاگەیەندراوێکدا، لەو بارەوە وتوویە، ئەم مانۆڕە لە ڕۆژی ١١ تاکوو ١٧ی مانگە و بۆ یەکەم جار هێزی هەر سێ وڵاتەکە تێیدا بەشدار دەبن. تۆکیۆ لەم ماوەیەدا، بۆ پێشپێگرتن لە پێشڕەوییەکانی چین لە دەریاکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی وەکوو هاوبەرژەوەندی دەناسرێن؛ پتەوتر کردووەتەوە. @avatodaykurdi 1.5K views16:39