2021-05-15 23:45:46
بیرکردنەوەم زیاتر تێک دەچڕژاو دواجار لەچرپاکەم هاتمە خوارەوە
تا بەلۆعەی ژوورەکە بدۆزمەوە تینووم نەبوو، بەڵام لەبەرئەوەی سەرم گەرم بوو و تام لێهاتبوو هەستم بەتینوویەتیەکی سەیردەکرد دوای خواردنەوەی ئاوەکە دیسانەوە گەڕامەوە بۆ سەر چرپاکەم ئەمجارە ئیتر بڕیارم دا کەوا بخەوم چاوەکانم داخست و هەوڵمدا
هێمن ببمەوە، چەند خولەکێک بەبێ جووڵەیی مامەوە ترپەی دڵم
خێرا دەبوو و ئارەقەم کردبووەوە، بەتەواوەتی خەوم زڕابوو
چاوەکانم کردەوە، پێویستی نەدەکرد لەخۆڕا چاوەکانم بنووقێنم، نەمدەتوانی لەم تاریکییە قووڵ و بێبنە تێبگەم، هێزی خەیاڵیشم لەبەردەمیدا بڕی نەدەکرد و بەوپەڕی نائومێدیەوە هەوڵم دەدا ووشەیەک بدۆزمەوە کە ئەم تاریکییە غەریبە وەسف بکات
بەڵێ دەبێت ئەو ووشەیە بەجۆرێک ڕەش و تاریک بێت،
کەوا لەکاتی ووتنیدا دەمم لەڕەشیدا بئاڵێنێت؛
«خوایە گیان چەندە تاریکە ئێرە»
•
•
کنووت هامسۆن
660 views𝗠𝗼𝗵𝗮𝗺𝗺𝗮𝗱 𝗝𝗮𝗹𝗶𝗹, 20:45