Get Mystery Box with random crypto!

‍ ‍ ‍ ‍ 'نابم بە تابووری پێنجەم' ئـەی داربــــــــــــە | باڵــوێـــزانی ژیــــنگە🐿

‍ ‍ ‍ ‍ "نابم بە تابووری پێنجەم"



ئـەی داربــــــــــــەڕوو...
هێمای ورە
ئەم بەهارە
ئەگەر هاتم بۆ دارستان
پەنجەکانم وەکوو شانە
لقەکانت دادەهێنن ...
هەڵمی هەناسەی ماندووییم
دەبنە سروەی باوەشێنێک
"شووڵەکانت"
بۆ چێکردنی هێلانەی پەڕەسێلکە ڕادەهێنن ...
بە ئەنگووستم
هەوری پێش تیشک لادەدەم
هەتا "خەڵفت" لە لێڕەوار
فراژوو بن و
بەرەو هەتاو سەر دەرێنن ...
وەکوو پاییز،
نابم بە "تابووری پێنجەم" ...!؟
هەتا گێژەڵووکە و زریان
بێ بەزەیی
بەڕو و گەڵات بوەرێنن ...



عەبدۆڵڵا حەمزە
1ی ڕەزبەری 1399ی هەتاوی
سەردەشت