Get Mystery Box with random crypto!

ماڵی ژێروو، خەڵکی سەروو! https://t.me/balvezani_jinga/1589 | باڵــوێـــزانی ژیــــنگە🐿

ماڵی ژێروو، خەڵکی سەروو!


https://t.me/balvezani_jinga/1589

زۆر لە کۆنەوە، ئەم نوکتەیە باو بووە و گوتراوە؛
«ماڵت، نەبێ، بەڵام؛
لە ژێروی ماڵان نەبێ»

سەردەشت، بە هۆی تۆپۆگرافی شوێنی نیشتەجێبوونی، هەوراز و نشێوی زۆرە و هەر ئەم فاکتەرە، هۆکارە بۆ وەی کە ئەم داواکاریە ناوخۆییەی تاکی شارۆمەند، لە ناخەوە بۆ مێشک خۆی پەلکێش بکات و جار جاریش، کە ڕێژەوی زبڵ و خۆڵەمێش و ئاوەڕۆی خەڵکانی سەروو، تەنگ بە دانیشتووانی ژێروو، هەڵدەچنێ، هێمنی و خۆڕاگووشین کەم بێنی و زوانیش(زبان) بێتە کایە و دوعا، پشت بە دوعا، دوپات بێتەوە:«یاخوا، ماڵت، نەبێ، بەڵام؛
لە ژێروی ماڵان نەبێ»

نێزیکەی نیو سەدەی عومری نوسەری ئەم دێڕانە، لەم شارە تێپەڕ بووە و زۆر بە خۆشحاڵیەوە، زۆربەی شوێنە نیشتەجێیەکانیشم ۲ سۆنگەیی بووە، یانی یەکەم لە ژێر هێندیک گەڕەک و مال و لە سەرووی هێندێک گەڕەک و ماڵی تریش...
ئەوەش، وای ڕاهیناو و بارهێناوم تا هەستی دەروونی بنەماڵەکانی ژێروو، هەست پێ بکەم و ئەگەریش جار جار، دوعای ئاوەهام بە گوێ گەیشت، سەغڵەت نەبم و لەم لاشەوە، هەست بە ئەرکی خۆم لە سەروو بکەم کە پاشماوەکانی خۆم، پاڵنەدەمە خوار و تەنانەت، زبڵی ڕۆژانەی بنەماڵەی خۆشم لە کاتێک دا، بێنمە بن دەرگا و کۆڵان کە چەند خولەکێکی دەمێنێت بۆ هاتنی ئۆتۆمبێڵی زبڵ هەڵگر و ئیتر کارێک نەکەم هەر لە یەکەم ساتەکانەوە، لە ژووری خۆم دەریدەمە دەر و لە کۆڵان و شەقامیش تا گەیشتنی چەندین کاژێری دوایی فەرمانبەرانی بەشی پاک و خاوێنی شار، ببێتە ئەسبابی کایە ی پشیلەکان یا خۆ ڕاکێشانی مێگەلی چوارپێیەکان وهتد

لەم ڕۆژە رەمەزانیانەدا، دراوسێیەکی ئەمەگناس و ماندوونەناس و خزمەتگوزارم، بە زمانی ڕوژووانی لە گەڵ مناڵە دڵپاک و خوێن شیرینە کانی، قۆڵی هیممەتیان هەڵماڵیبوو و وەکوو زۆر جاری تریش، گەسک و پێمەڕە و کەرەسەی پێویستی دەست دابۆیێ و تا دڵ بیهەوێت، کۆڵانیان لە زبڵ و پاشماوەکانی باران و خەڵکی سەروو و ئەم لاو و ئەم لا، خاوێن کردە وە و ئەوەی چەند حەوتوو بوو، لە سەر دڵم گرێ کوێرەی دروست کردبوو، کردیانەوە و سڕیانە وە ...
کۆڵان مان کە جێ هێشت، دەکرا، بڵێیین، «ڕۆنی لێ کۆ بکەیتەوە، پیس نابێت»

ڕۆیشتمە بازار و هێندێک خواردەمەنی پێویستم کڕی و گەڕامەوە و ڕەنگە بڵێم، کاژێرێکم، پێ نەچوو، ڕاستم کردبێت...

بەڵام داخ و هەزار داخ کە هاتمەوە، چ ببینم؟!

خۆم، وەکوو دراوسێیەکی کاک ناصر و محمد،هیوا و ئاڕوین بە شەرمەزار دەزانی کە بە زووانی بەڕۆژو، خۆڵیان مژی و گەسکیان لێدا و بە تەشت و پێمەڕە، خۆڵە پەتە و خیز و میز و زبڵیان ڕاماڵی و گوێستیانە وە، بەڵام هێشتا کاژێرێک لەم هەڵمەتە خۆبەخشە، تێنەپەڕی بوو کە خاتوونێک بە لار و لەنجە، زبڵەکەی هەناردە ی کۆڵان کردبوو و شیراوەکانی چەند گەزی کۆڵانی پێوابوو
ئەوە بوو کە دوبارە، مێشکم زڕاندی کە؛
«.. ماڵت نەبێ، بەڵام لە ژێرووی ماڵان نەبێ»

ئێستاش، هەر مێشکم دەزڕێت و دەیڵێ و دەیڵێتەوە؛
«کۆڵان، شەقام، شار و ژینگە،
بە هەست و ئەخلاق، بەندە،
تکایە، پێت وانەبێ، شیعارە و خۆت پێ زرینگە...»

https://t.me/balvezani_jinga/1590

#باڵوێزانی_ژینگە
#ژینگە
#ژان
#ئەرک
@balvezani_jinga