Get Mystery Box with random crypto!

لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ لە مار ئەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ بڵ | املاک مهاباد

لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار ئەستەمترن پرچی ڕەشی تۆ

بڵێم وەک چی دەچی، هەرگوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ

دڵم تەنگە وەکوو خونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ

دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێک
وتت: پێک نایە، زۆری من کەمی تۆ!

لە گوارەی پڕپەرەنگ دڵ پڕپەرەنگم
چەماوی بەژن و باڵای شۆخ و شەنگم

لە سەر سینگی سپی چاوم سپی بوون
لە تاوی زەردە لیمۆت زەردە رەنگم

#مامۆستا_هەژار


بەیانی، یانی سەرتا و هەوڵ بۆ شادے، بزە و ئومێد.
بەیانی، بەشێڪی ژیانە ڪە پڕە لە گەشە و شەوقە.
تا بتەوێ ژیان جوانە، بایەخی پێ بدە و قەدرزانی دەمان بە.

ســڵاو هاوڕێیانی هێــژا ڕۆژتان شاد و دڵتان سەوز.

@bankhome

#املاک_مهاباد