Get Mystery Box with random crypto!

ئاخری ڕۆژێ دڵی دێوانه ڕیسوام هەر دەکا بۆتە کاسەی خوێن و ئێستەش | املاک مهاباد

ئاخری ڕۆژێ دڵی دێوانه ڕیسوام هەر دەکا
بۆتە کاسەی خوێن و ئێستەش ئارەزووی دڵبەر دەکا

من دەگرمە لێوی ئاڵی,لەکنە خۆ, تیری نیگام
ئەو لەسەر خاڵی دەنیشێ, هەر گەیشتێ و سەر دەکا

هۆشی من لەو گۆشە خۆ کاری بە کێشەی دڵ نییە
خۆشەویستی شێتە,خانە خۆی لە ماڵی دەردەکا

من لە ئێخەت هەرچی واژەی جوان هەیە دەیخوێنمەوە
لاپەڕی سینەی تۆ بۆ من کاری سەد دەفتەر دەکا

حەز دەکا هەر وەک لەش و ئەندامی تۆ بێ وێنه بێ
گەر هونەرمەندێ لە مەڕمەڕ دەست و پێی پەیکەر دەکا

یار لە بەرپێیدا دەبێ فرمێسکی ئێمەی بۆ چ بێ؟
کێ هەیە بەو ئاوە سوێرە غەڵفی خۆی پەروەردە کا

شێعری هێدی نەرم و خاوو ناسکه گەر دێ, بەڵام
هەر گەیشتە دەستی من, پیلەی لەگەڵ خەنجەر دەکا


#خالید_حیسامی
#هێدی

ڕۆژتان باش هاورێیان

@bankhome

#املاک_مهاباد