Get Mystery Box with random crypto!

بەڕێوەبەری گومرگ و بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان/ ئێران سەردانی س | مرز بین المللی باشماق

بەڕێوەبەری گومرگ و بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان/ ئێران سەردانی سەرپەرشتیاری دەروازەى نێودەوڵەتی پەروێزخانیان کرد

هەریەکە لە ئاغای موتەلبی بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان/ئێران و ئاغای عزیزی، بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان/ ئێران سەردانی سەرپەرشتیاری نوێی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانیان کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی.

لای خۆیەوە عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان/ بەوەکالەت وێڕای بەخێرھاتن، داوای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران هەماهەنگ بێت لەگەڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شۆفێران و لەمپەرەکانی بەردەم برەودان بەجوڵەی بازرگانی.

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی گومرگ و دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان/ ئێران، ئامادەییان پیشاندا بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەو گرفتەکان و زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی لەدەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

ڕاگەیاندنی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان
t.me/basmakbo98