Get Mystery Box with random crypto!

دژایەتی نەفس ئاوادەبێ بەڕاستی ئەوزاتانە مەردی خوابوون نمو | ☆بـێـــلو✩

دژایەتی نەفس ئاوادەبێ

بەڕاستی ئەوزاتانە مەردی خوابوون نمونەیان نابێتەوە

ئیمامی عومەری كوڕی خطاب (خودا لێی ڕازی بێت) لەو کاتەدا کە ئەمیری موسڵمانان بوو،

هەموو جارێك پێش دەستپێكردن بە وتار،
ئەی فەرموو (من كوڕی ئەو دایكەم كە نەی ئەتوانی بەشی تێر خواردنم شیرم بداتێ لەبەر فەقیری و دەست كورتیمان ،!

ڕۆژێك یەكێك لە صەحابی چووە خزمەتی پێی فەرموو ،
ئەی ئەمیری موسڵمانان ،تۆ هەموو جارێك ئەم باسە بۆ دووبارە ئەكەیتەوە ،لەكاتێكا ئەو مەوزوعە هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە ،لە غەیری خۆشكاندن لە ناو ئێمەدا ،!
ئیمامی عمر ”فەرمووی هەركاتێك دێمە سەر میمبەر و ئەمەوێت قسە بۆ ئێوە بكەم ”شەیطان دێتە لام و پێم ئەڵێت عمر تۆ ئێستا ئەمیری هەموو موسڵمانانی ،تۆ دەسەڵاتت زیاترە لەهەموو كەس ،!

منیش بۆ ئەوەی ئەو وەسوەسانەی شەیطان كیبرم بۆ دروست نەكات و توشی خۆ بەگەورە زانینم نەكات ،
ئەم ڕۆژانە بیری خۆم و ئێوەش ئەخەمەوە،

ڕەزا و ڕەحمەتی خوا بڕژێت بەسەر خۆت و هەموو هاوەڵانتا (ئەمیری موسڵمانان)،

”هەموومان پێویستمان بەم بیرهێنانەوەیە هەیە بۆ ئەوەی شەیطان توشی خۆ بەگەورەزانین و لەخۆ بایبوونمان نەكات پەنابەخوای پەروەردگار.

--------------------
کـانـاڵی تلگرامی ئاوایے بێلو

•┈┈••✾• •✾••┈┈•
  ⇝❥❀ @belo1 ❀❥⇜
•┈┈••✾• •✾••┈┈•