Get Mystery Box with random crypto!

کوردەکان خوازیاری بەفەرمی ناساندنی خۆسەری کوردستانی سوریان لەل | جعبه سیاه روژهه لات

کوردەکان خوازیاری بەفەرمی ناساندنی خۆسەری کوردستانی سوریان لەلایەن دەمشقەوە

ساڵح موسلم ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی پەیەدە دانوستان لەگەڵ دەمشق بە نێوەندگەری ڕووسیا بە ناسەرکەوتوو ناودێر دەکات.
ئەو بە چاودێری مافی مرۆڤی سوریای وتوویە کە کوردەکان لە دانوستاندن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی سوریا دوو ئارمانجی هەبوو کە بریتین لە: چارەسەری ڕامیاری قەیرانی سوریا و بە فەرمی ناساندنی خۆسەری دێمۆکراتیکی کوردان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

لەگەڵ ئەمەش جەختی کردووتەوە کە تا ئێستا دەمشق هاوڕایی بۆ ئەم داخوازە دەرنەبڕیەوە.

ئەو هەروەها یەکێکی دیکە لە کێشەکان لەسەر ڕێگای داواکاری کورد، بە ئاستەنگ کردنی ئامادە بوونی کوردەکان لە دانوستاندنەکانی ئاشتی ژنێڤ زانی.

ساڵح تورکیای بە هەوڵ دان بۆ دەرکردنی کوردان لە ناوچەکانی باکووری سوریا لەڕێگای بەجێ کردنی ئاوارەکانی شوێنەکانی دیکەی سوریا و پەنابەرانی ئەم وڵاتە لەتورکیا، لەم ناوچانە تاوانبار کرد و ئەمەی وەک هەوڵێک بۆ گۆڕینی دێمۆگرافیای ناوچەکە ناودێر کرد.