Get Mystery Box with random crypto!

حوججەتولئیسلام ئیمامی غەزالی دەفەرمووێ: 'سوننەتە لە یەکەم ڕەک | دڵسۆزانی نیشتمان

حوججەتولئیسلام ئیمامی غەزالی دەفەرمووێ:

"سوننەتە لە یەکەم ڕەکعەتی نوێژی سوننەتی بەیانی سوڕەتی(أَلَمْ نَشْرَحْ) بخوێندرێ، وە لە دووەمیشدا (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ) بخوێندرێ؛ چونکە بەهۆی خوێندنەوەی ئەمانە خراپەی ئەو ڕۆژە لە خۆی دوور دەخاتەوە.

هەر بۆیەشە گوتراوە: ئەوەی نوێژان بکات بە (أَلَمْ نَشْرَحْ) وە بە (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ) ئەوە هیچ ئازارێکی ڕەحمانی تووش نابێ".

وە لە کتێبی (وسائل الحاجات)یشدا دەفەرمووێ:
"لە یەکێ زیاتر لە پیاوچاکان و ئەهلی دڵەکان پێمان گەیشتووە کەوا هەر کەسێ لە هەر دوو ڕەکعەتەکانی نوێژی سوننەتی بەیانی (أَلَمْ نَشْرَحْ) لەگەڵ (أَلَمْ تَرَ كَيْفَ) بخوێنێ ئەوە دەستی هەموو نەیارو دوژمنێکی لێ کورت دەبێتەوە، وە هیچ ڕێگایەکیشیان بۆ ناهێڵێتەوە (تاوەکوو دووچاری ئازاری بکەن).

جا ئیمام دەفەرمووێ: "بێگومان ئەمە ڕاستەو تەجرەبەکراوە".

حاشيةالبجيرمی على الخطيب = تحفةالحبيب على شرح الخطيب،٤٣١/١

@delsozani_nishteman

پەیجی فەرمی لە ئینستاگرام
http://instagram.com/dlsozani_nishtman