سەرین و پاژینیش تەواو بوو!! سێ ڕای ئاوایی میشیاو یان سەرین و پاژین شوێنێکی خۆش و جوان بوو لە ڕێگای ساراڵا کە هەموو ساڵێک و لە هەموو وەرزێکا سەرەنجی گشتیاران و وێنەگرانی بە خۆی ڕا ئەکێشا... بە داخەوە یەکێک لە پارێزەرانی ژینگەی ساراڵ بە دەنگ و ڕەنگی شارەکەم دیواندەرەی ڕاگەیاند کە چەن کەسێکی نادیار بە هۆی پەیدا کردنی گەنج و خەزانەوە ئەو دارانەیان خراپ کردوەو شوێنەکەیان وێران کردووە... وەکوو بەڕێوبەرایەتی دەنگ و ڕەنگی شارەکەم دیواندەرە لە خەڵکی خۆشەویست و ژینگە پارێزی ناوچەی ساراڵ داواکارین ئاگەداری ژینگەی ناوچەکە بن و بەرانبەر بە ئاوا کار گەلێکی ناشیاو بوێستن و بۆ دووبارە زیندوو کردنەوەی ئەو شوێنە هەوڵ بدەن ━━━━━━━━━━━━ ⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە ↬ @Divandare ⇜ 3.8K viewsedited 19:28