Get Mystery Box with random crypto!

دەریاچەکانی مووش و بەدلیس بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران ئامادە | 🔴 هه وار نیـوز 😷


دەریاچەکانی مووش و بەدلیس بۆ پێشوازی کردن لە گەشتیاران ئامادە دەکرێن

دەریاچەکانی پارێزگاکانی مووش و بەدلیس لە باکووری کوردستان ساڵانە دەبنە جێگای گەشت و سەیرانی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بیانی و ناوخۆیی، لە ئێستاشدا لەگەڵ هەڵگرتنی ڕێ‌وشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، دەریاچەکان بە ڕووی گەشتیاراندا دەکرێنەوە.
دەریاچەی نازیک لە شارۆچکەی ئەخڵات سەر بە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بوونی چەندین شوێنەواری مێژوویی لە مۆزەخانەیەکی کراوە دەچێت، هەروەها دەریاچەکانی ئایگر، ئارین، جیل و کەنارئاوەکانی دەریاچەی وان لە شارۆچکەی ئادیلجەڤاز سەر بە پارێزگای بەدلیس و دەریاچەی هامورپەت لە شارۆچکەی ڤارتۆ سەر بە پارێزگای مووش یەکێکی دیکە لە شوێنە گەشتیارییەکان ئەژمار دەکرێن.

ئەم دەریاچانە ئاوەکانیان شیرین و کانزایین کە لە کەنارەکانیشیاندا چەندین جۆری باڵندە و ئاژەڵی کێوی دەژین.

@hawwarnews | هه وار نیوز