Get Mystery Box with random crypto!

بریتانیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەورووپا بۆ پیس بوونی ژینگە دایە | 🔴 هه وار نیـوز 😷

بریتانیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەورووپا بۆ پیس بوونی ژینگە دایە

وڵاتی بریتانیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەی یەکێتی ئەورووپادا دێت کە زۆرترین گەشتی ماوە کورتی فڕۆکەی تایبەتی تێیدا ئەنجام دەدرێت، بەم هۆیەوە یەکەم وڵاتی ئەو قوڕنەیەیە کە بەهۆی بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەتەوە ژینگە پیس دەکات.
لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩- ٢٠٠٥دا ڕێژەی دی‌ئۆکسیدی‌کەربۆن کە بەهۆی گەشتی فڕۆکەی تایبەتەوە لە کەش و هەوای قوڕنەی ئەورووپادا دروست بووە بە ڕێژەی سەدا ٣١ زیادی کردووە.
هەر یەکە لە بریتانیا و فەڕەنسا پشکی سەدا ٤٠ی پیس بوونی ژینگەی ئەورووپایان بەهۆی بەکارهێنای فڕۆکەی تایبەتەوە، بەردەکەوێت کە نزیکەی لە سەدا ٧٨ی ئەو گەشتانەش بۆ ماوەی کورتن و هەر لە نێو قوڕنەی ئەورووپادا ئەنجام دەدرێن.

@hawwarnews | هه وار نیوز