Get Mystery Box with random crypto!

جەنازەیەكیان دەگواستەوە دەروێشێك و كوڕەكەی لەسەر ڕێگاكەی وەستا | شــاجــوان ، 💝

جەنازەیەكیان دەگواستەوە
دەروێشێك و كوڕەكەی لەسەر ڕێگاكەی وەستابوون
كوڕەكە پرسی؛
باوكە ئەمە چییە؟
باوكی وتی؛ تەرمی مرۆڤێكە
كوڕەكە پرسی؛ بۆ كوێی دەبەن؟
باوكی وتی؛ بۆ شوێنێ، نە خۆراكی لێیە نە جلوبەرگ
نە نان، نە ئاو...
نە دار، نە ئاگر، نە برنج، نە پارە، نە ڕاخەر، نە سفرە...
كوڕەكە وتی؛ باوكە یانی بۆ ماڵی ئێمەی دەبەن!

عوبێد زاكانی