2023-03-16 23:47:14
چالاکوانێکی موسوڵمانی ٦٢ ساڵ لە زیندانەکانی سویدی بەهەشتەکەی ئەوروپادا بە ناحەق گیانی لەدەستدا.
حسین مفتاری تەمەن ٦٢ ساڵ، لەگەڵ خێزانەکەی لە سوید دەژیان، تا سۆسیال لە سڵی ٢٠١٦، ٣ کوڕ و ٢ کچیەکەیان بە ناوی (ڕۆشنبیری دینی)ەوە لە لێساندنەوە، حسین زۆر هەوڵیدا بە منداڵەکانی شاد بێتەوە، بەڵام چی لە دەستی شەیتانی پشت بوتەکان دەکەیت، کە خۆ ناگرن بە ڕۆشنبیری ئیسلامی و دینی لە پاڵ ڕۆشنبیرییە کەوتووەکەیانا، ساڵی پار یەکێ لە کچەکانی هەوڵ دەدات بگاتەوە لای خێزانەکەی و لە جێی مانەوەکەی هەڵدێت، بەڵام بێسەروشوێن دەبێت، حسێنیش لە مانگی ١٢ی ساڵی پار لە فڕۆکەخانەی مالمۆ دەستبەسەر دەکرێت، بە تاوانی ڕفاندنی مناڵەکانی! تا لە ئازار و دووری منداڵەکانی لە زیندانەکانی سویددا بە نۆبەی دڵ گیانی سپارد.
داواکاری گشتی سوید، بێ تاوانی حسێنی سەلماند و بڕیاڕی ئازادکردنیان دابوو، وەلێ دوای چی کە بینیان گیانی سپاردووە!
منداڵەکانی شاهیدیان بۆدا کە جگە لە گفتوگۆ و ئاخاوتن، هیچ کات توندوتیژی بەرامبەر بەکارنەهێناون!
خوای گەورە لێی خۆش بێت و ڕەحمی پێ بکات
وەرگیراوە
13 views20:47