#ڕێزمان جێناوی نیشانە: بەو جێناوانە دەوترێت کە ئاماژە بە دوور و نزیک دەکات. جێناوگەلی نیشانە بریتین لە: ئەم ـ ئەمە بۆ تاکی نێر و مێی نزیک بەکار دێت. ئەم هات، ئەمە شینە. ئەو ـ ئەوە بۆ تاکی نێر و مێی دوور بەکار دێت. ئەو ڕۆیشت، ئەوە زۆرە. ئەمان ـ ئەمانە بۆ کۆی نێر و مێی نزیک بەکار دێت. ئەمان لێهاتوون، ئەمانە زۆرن. ئەوان ـ ئەوانە بۆ کۆی نێر و مێی دوور بەکار دێت. ئەوان شەهید بوون، ئەوانە کەمن. تێبینی: هەندێک جار شێوەی جێناوی نیشانە دەگۆڕدرێت بەتایبەت کاتێک لەگەڵ پێشبەندەکان یەک گرن. وەکوو: لە ئەمە = لەمە لەمە دوور بگرن. بە ئەوە = بەوە بەوە کار بکە. لە ئەمانە وە = لەمانەوە لەمانەوە دوورە. بە ئەوانە وە = بەوانەوە بەوانەوە دە دانە دارمان هەیە. ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ـــ ضمیر اشارە: بە ضمیرهایی گفتە میشود کە بە دور یا نزدیک اشارە میکند. مانند نمونەهای بالا: توجە: بعضی اوقات حالت ضمیر اشارە تغییر میکند علی الخصوص وقتی کە با وابستەهای پیشین همراە گردد. مانند نمونەهای بالا: ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #فێرگەی_زمانی_کوردی #fêrgey_zimanî_kurdî @KURDIZIMAN 115 viewsedited 10:50