سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک گۆردرا بە بڕیاری ئەنجوومەن | KURD MEDIA
سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک گۆردرا
بە بڕیاری ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە پۆستی سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک کرا.
پەیامنێری ٧رۆژ لە دهۆک رایگەیاند حاکم بەهزاد ئەتروشی بە وەکالەت پۆستەکەی پڕ کردۆتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی تەواوکردنی خزمەتی یاساییەوە حاکم شەهاب محەمەد سەرۆکی دادگاکە خانەنشین بوو.