2022-05-29 16:56:51
جارێکیتر کەناڵەکەی سپای داگیرکەران"ایران بان کرد" کە دەستەخۆشکی کەناڵی "گۆران و گۆرانییت"ە بابەتێکی منیان قۆستوەتەوە بۆ هێرش کردن. ئەم دوو کەناڵە پێکەوە بابەتەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن و تەواوی ناوەڕۆکی بابەتەکانیشیان هێرشی منداڵبازانە و دوور لە هەر جۆرە چوارچێوەیەکی تێئۆریک و فەلسەفییە و دیارە گرێی دەروونی کۆمەڵێک خۆفرۆشە بەرانبەر بە گوتاری نەتەوەیی و پەرەسەندنی.
ئەوەی لەم کەناڵانەدا دەیانبینیت تەنیا هێرش و سووکایەتی و مایەپووچ بوونەوە و ڕووخانی هێڵی فکری کڵۆنیاڵیزمە کە لەم دواییانەدا دەیانویست بە ئەتۆمیزە کردنی ڕۆژهەڵات بەشێکیتر لە پڕۆژە و پیلانەکانیان جێبەجێ بکەن.
لە هەر سووچێک تاکە یەک وشە یان کەلێنیان دەس بکەوێت بۆ هێرش کردن پەنای بۆ دەبەن بۆ ئەوە گوتاری نەتەوەیی مایەپووچ بکەنەوە بەڵام بەخۆشحاڵییەوە بەپێچەوانە، گوتاری نەتەوەیی ڕۆژلەدوای ڕۆژ لە گەشانەوەدایە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وردتر و وشیارانەتر پیلانەکان دەخوێنێتەوە و هەنگاو بەرەو ڕزگاری دەهاوێژێت.
ئێستا کە ئیدئۆلۆژی ئێرانی لە ئاست بەهێزتر بوونی گوتاری کوردیدا فەشەلی هێناوە و مایەپووچ بووەتەوە و فیشەکەکانیان تەواو بووە ڕوویان کردوەتە جنێو فرۆشتنی ڕاستەوخۆ و سووکایەتی کردن و ساز کردنی نەتەوەی وەهمی. دوای گۆران و بۆران و قۆڕان، ئێستا خەریکن باس لەوە ئەکەن کە کوردستان ئاشوورستانە و ئەم خاکە خاکی ئاشوورییەکانە و بەدانانی کۆمەڵێک وێنە لە جل و بەرگی ئاشوورییە ڕەسەنەکانی کوردستان کە پێکهاتەی ڕەسەن و دانەبڕاوی کوردستانن، ئەو فڵتەفڵتە لەپێشدا شکستخواردوانە دەهێننە ئاراوە.
من بە بینینی پۆستەکانیان لەجیاتی ئەوەی هەڵبچم و دڵگران بم زۆر کەیفم ساز بوو و زۆریش دڵخۆش بووم. چوونکە بینیم فیشەکیان پێی نەماوە و دەسیان بردوە بۆ دژوێن دان و شوبهاندنی کورد بە دایناسۆڕ و....
ئیدئۆلۆژی ئێرانی ڕووخاوە، مایەپووچ بووەتەوە، کۆتایی پێیهاتوە.
ماردین ڕەحیم نژاد
#نیشتمان
#سەردێڕ_بابەتەکانی_کاناڵی_کوردستانناسی
@Kuredenaghsha
Ku Rê Dê nexşe
کاناڵی کوردستانناسی
#Culture_of_Kurdistan
#Nature_of_Kurdistan
تلگرام
t.me/kuredenaghsha
اینستاگرام
https://instagram.com/Kurdistannasi
فیسبوک
https://www.facebook.com/groups/646594232698034/permalink
پەیج
https://www.facebook.com/kurdistannasi/
432 views13:56