Get Mystery Box with random crypto!

تەندروستی/ شەش سوودی گرنگى خواردنی نانى بەیانیان 1. خواردنی | شـــــارەکــەم مەریوان

تەندروستی/ شەش سوودی گرنگى خواردنی نانى بەیانیان

1. خواردنی نانی بەیانی بەشێوەیەكی یەكسان و رۆژانە یارمەتیت دەدات بەدرێژایی رۆژەكەت بڕی كەم كەم نان بخۆیت و زیادەخۆری نەكەیت.

2. خواردنی نانی بەیانی یارمەتی دابەزین و توانەوەی چەوری دەدات، بەتایبەتی لە ئاستی كەمەر و ورگ.

3. بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی ئەمریكی ئەو كەسانەی بەردەوام نانی بەیانی بەشێوەیەكی رێك دەخۆن، ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شەكرە كەمترە لە كەسانی تر بەرێژەی لە (%30).

4. لە دوای نانی بەیانی مێشك چاڵاك دەبێت، هەروەها وریا دەبیتەوەو بیرت بەهێز دەبێت و ئەگەری تووشبونت بە نەخۆشی لەبیرچونەوە كەمترە.

5. وزەو تواناكانی لەش بەهێز دەكات بەتایبەتی ئەگەر نانی بەیانیت دەوڵەمەند بێت بە پێكهاتەی پرۆتینی، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەكات دژی نەخۆشیەكان.

6. لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان جەخت لەوە دەكەنەوە كە خواردنی نانی بەیانی یارمەتی دابەزین و یەكسانی كێشی لەش دەدات و كرداری هەرس باش دەكات، جگە لەوەی رێژەی كالۆری و چەوری لەش بەیەكسانی دەهێڵێتەوە.

شاره‌که‌م مه‌ریوان
@marivani