Get Mystery Box with random crypto!

ئاوێزانم بە مەرگ ئەڵێ درەنگە عەدەم ئەڵێ درەنگە بەھەشت و دۆزەخ | مامۆستا شێرکۆ بێکەس

ئاوێزانم بە
مەرگ ئەڵێ درەنگە
عەدەم ئەڵێ درەنگە
بەھەشت و دۆزەخ ئەڵێن درەنگە
فەنابوون یەک ساتە و ھەموو سات
ئەی کچی مەرگەسات!
ئەی ژنی بەفری ڕەش!
ئەی کچی وڵاتی تاعوون و کارەسات!
ئاوێزانم بە، تێکەڵم بە...
تۆ گەردەلوول و من پێدەشت،
تێکەڵم بە...
تۆ دڵنیایی و منیش ترس،
تێکەڵم بە...
لە کەڵەموستی پێمەوە تا تەوقی سەر
تێکەڵم بە...
موو بە موو، دەمار بە دەمار،
تێکەڵم بە...

"شێرکۆ بێکەس"
@sherkoofayagh