2022-06-19 11:29:19
مافەکانی پێغەمبەری اللە ﷺلەسەر باوەڕداران.
ئەم پێغەمبەره بەرێزه ﷺ چاکە وفەزڵی زۆرە بەسەر ئیماندارانەوە بۆیە لەهەمان کاتیشدا مافی زۆری لەسەر مسوڵمانانە،لێرەدا هەوڵ دەدەین بەکورتی هەندێڪ لەمافەکان ڕوون بکەینەوە:
مافی یەکەم:ناسینی پێغەمبەرەﷺ
مافی دووەم:باوەڕبوون بەپێغەمبەرە
ﷺ.
مافی سێیەم:بەڕاست دانانی لەو هەواڵانەی کەدەیدات.
مافی چوارەم :گوێرایەڵی کردن و شوێن ڪەوتنی لەو فەرمانانەیدا کەدەیدات.
مافی پێنجەم:دوورکەوتنەوە لەوشتانەی کەپێغەمبەری الله ﷺ ڕێگری لێ دەکات.
مافی شەشەم:گەڕانەوە بۆ حوکمی ئەو ڕازی بوون پێی.
مافی حەوتەم :اللە تعالی نەپەرەستین تەنها لەڕێگەی پێغەمبەرەوە نەبێتﷺ.
مافی هەشتەم بەگەوره دانانی و ڕێز لێگرتنی .
مافی نۆیەم: خۆشویستنی پێغەمبەری اللەﷺ
مافی دەیەم: سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرﷺ.
مافی یازدەیەم: دانانی لەو پلەی کە شایستەی خۆیەتی بەبێ زیاد ڕەویی وە کورت ڕەویی.
مافی دوازدەیەم :سەرخستنی پێغەمبەری اللە ﷺ لەدوای وەفاتیشی.
164 views08:29