لەگەڵ هاوڕێیەکم لێک تێنەگەشتنێک ڕویدا و کەمێک بوو بە ناخۆشیمان، لە قسەکردن وەستاین لە دوای کاتژمێرێک نامەیەکی بۆ ناردم حەزم نەدەکرد سەیری بکەم چونکە هەستم دەکرد وەک هەموو ئەوانی دیکە نێو ژیانم کۆتایی پێ دەهێنێت و دەڵێت خۆشحاڵ بووم بە ناسیت و دەرگای دۆستایەتیمان دادەخات، بەڵام دوای ٥ خولەک پەیوەندی پێوە کردم کە لەبەردەم دەرگای ماڵەوەیە و دەیەوێت قسە بکەین و یەکتر ئاشت بکەینەوە لەدوای ئەو مەوقیفەوە سادەیەوە بۆم دەرکەوت ئینسان نابێت لە ڕۆشتنی کەس بترسێت، چونکە کەسە ڕاستەکە و ئەوەی بەتەواوی تۆی دەوێت و گرنگی بۆی و خۆشیدەوێیت ناتوانێت بە ئاسانی بەجێت بهێڵێت، ناتوانێت دەست بەردارت ببێت و تا کۆتا خاڵ هەوڵی باشکردن و ڕاستکردنەوەی شتەکان دەدات. #ئاسودەبن 3.1K viewsSalam, edited 21:13