Get Mystery Box with random crypto!

بەیانیان لەگەڵ جریوەی چۆلەکەکان بەئاگا دێم، ڕاستی هەر هیچ نەنو | Yᗩᗪᘜᗩᖇᗴ❥︎..

بەیانیان لەگەڵ جریوەی چۆلەکەکان بەئاگا دێم، ڕاستی هەر هیچ نەنووستووم. بەڵام کە ڕۆژ دەبێتەوە دەرگای حەوشەکەمان دەکەمەوە و بێدەنگ چاوەڕێی هاتنت دەکەم، دەڵێم بەشکە بێدارم بیت و حەزبکەیت سپێدان بەبەردەم ماڵماندا پیاسە بکەیت. بەڵکوو بیرم بکەیت و بتەوێت بڕێک لە هەناسەکانم نزیک تر بیت، یان نامەیەکم بۆ بنووسیت و بێیت لە شوێنێک بۆم جێبهێڵیت. ئەوەندە لەو بەدەرگایە ڕادەوەستم باڵندەکان زگیان پێم دەسووتێت، هەورەکان بۆم دەگرین و خۆریش لە غەماندا لە پشت هەورەکان خۆی حەشار دەدات. وەک هەموو ڕۆژەکانی دی کز و مەلوور دەچمەوە ژوورەوە، دنیا پشتگوێ دەخەم و لەسەر تەختی خەوەکەم درێژ دەبمەوە. هێواش هێواش لەرز هەموو گیان و هەناوم دەتەنێت، لەشم گەرم دەبێت و حەواسم نامێنێت. دایکم دەڵێت هیچ ناخۆیت، باوکم دەڵێت سەرمات بووە. وەلێ تۆیت، نەخۆشی من تۆیت. من هیلاکی تۆم، گیرۆدەی تۆم. خۆشەویستیت وەک ژەهر بەناو مولوولەکانمدا دێت و دەچێت، خوێنم لەجیات سوور ڕەش دەچێتەوە. ئەم چاوەڕوانیە دەمکوژێت و نیهایەتی نایەت.