2022-06-30 02:12:57
سڵاوم زۆرجار
خـۆی لە بیری خاک دێنێتەوە.
ئیدی جێمهێشتووە، ئەو درۆیـە.
پیتە ڕەشەکان، لە هەڵمی ئازار
خۆیان ئەکێشن، بە خەمێکیترەوە.
چەندە سەردەمێکی ماندووە،
ژیـانی وشــــە!
قەرەبالغی پیاسەکان
بە ڕووخسارێکی نامۆ، تێکچوون
بێدەنگ هەلدەلەرزن.
هەموو داغ و کەسەرێکیش
بەسەر هیلاکی ژیــانی پێڵاوەکان، دەنووسمەوە!
خۆشم؛ بە پێی هەستە ڕووچووەکان، چەقاندوون.
سەری زمانم نووساندووە، بـە قسەکانت و خستوومە بەر باران!
هەموو چیڕۆکی جێهێشتن و ڕۆشتنت دوو وەڵام و وێنەیەکن!
"شتێکی تریش دەڵـێم": جەستەم لە فەوزای درۆیەکانت، چەند دووبارەییە.
ئەیوب شێروانی
١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢
| چەند دووبارەییە.
902 viewsAyub" 28 •℡, 23:12