Get Mystery Box with random crypto!

هەندێ نیشانە هەیە بەهۆیەوە دەزانیت کە خوای گەورە تەوبەکەتی قبو | ❥︎𝐙𝐢𝐤𝐚𝐫𝐤𝐚𝐧𝐦❦︎

هەندێ نیشانە هەیە بەهۆیەوە دەزانیت کە خوای گەورە تەوبەکەتی قبوڵ کردوە

شیرینی تاوانکردن دەبێت بە تاڵی

واتە ئەو چێژەی لە گوناح و تاوانێک وەرت دەگرت نامێنێ و، کاتێک ئەو گوناحەت ئەنجام دەدەیەوە دڵت پێی تەنگ دەبێت و تاڵیت پێ دەچێژێت.
بۆنمونە پێشتر حەزت له گۆرانی بوو ئێستا حەزت لێی نیە و چێژ لەگوێگرتن لە قوڕئان دەبینی.
پێشتر حەزت لە غەیبەت بوو ئێستا بە بیستنیشی دڵتەنگ دەبی
پێشتر دەچوی بۆ شوێنی خراپ لەگەڵ هاوڕێی خراپ و چێژت وەردەگرت ئێستا کە دەزانی بەهۆیەوە پەروەردگارت تووڕەیە لێت دڵتەنگ دەبی و وازی لێ دەهێنی
یا تۆی ئافرەت پێشتر حەزت لە جلی ناپۆشتە بوو ئێستا کە هەست دەکەی خوای گەورە بەم جلانەوە دەتبینێت و ناڕازییە پێی دڵتەنگ دەبی و تەواو بڕیار دەدەی وازی لێ بهێنی. .