Get Mystery Box with random crypto!

Afarin - ئافەرین

لوگوی کانال تلگرام afarinkidstv — Afarin - ئافەرین A
لوگوی کانال تلگرام afarinkidstv — Afarin - ئافەرین
آدرس کانال: @afarinkidstv
دسته بندی ها: مراقبت از کودک
زبان: فارسی
مشترکین: 6.55K
توضیحات از کانال

ئافەرین خۆشەویستی منداڵ و جێ متمانەی دایک و باوک
www.afarin.tv

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها

2022-10-07 14:06:11
باوکی بەڕێز

منداڵەکەت لەگەڵ خۆت ببە بۆ هەر کارێک کە دەچیت، بۆ بازاڕکردن، چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت، سەردانە کۆمەڵایەتییەکان، هەر کارێکی تر، با ژیان ببینێت، لە نێوان دوو دیواری چیمەنتۆدا و لای ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەجێی مەهێڵە

کە لەگەڵتدا دەبێت هەلی گفتوگۆ و قسە و دروستکردنی یادگارییەکان هەیە، وا مەکە کە گەورە بوو باوکی نەناسێت بەهۆی سەرقاڵییەکانیەوە.
225 views11:06
باز کردن / نظر دهید
2022-10-06 22:25:59
بەم ڕێگایانە توڕەیی منداڵەکەت مەهێڵە:

بینێرە بۆ حەمام خۆی بشوات.

لاپەڕەیەکی پێ بدە لێی بنووسێت.

پێی بڵێ ٥ جار بە هەموو توانای بەناو ماڵەکەدا بسووڕێتەوە.

کاتێک تووڕەیە و هاوار دەکات دەستی بگرە و بیبە ژوورەکەی پێی بڵێ: یەک خولەک لە ژوورەوە بمێنەرەوە و بیر بکاتە بزانێت هۆکاری توڕەییەکەی چییە؟ دواتر بێت پێت بڵێت.

لە ئامێزی بگرە و پێی بڵێ چەندت خۆشدەوێت.

ڕێگە بدە ئەو شەوەی تووڕە و عاجز بووە لەلای تۆ و هاوسەرەکەت بخەوێت و نیگەرانییەکەی کەم ببێتەوە.

هەمان سات قسەیەکی پێکەنیناوی بۆ بکە تا بەدڵی خۆی پێ بکەنێت.

ئێوە چ ڕێگایە بەکار دەهێنن؟؟ ئەزموونی خۆتان بنووسن
725 views19:25
باز کردن / نظر دهید
2022-10-04 22:23:21
کاتێک دادەنیشیت و دەست دەکەیت بە نان خواردن
یەکسەر گوێت لە گریانی دەبێت
ناچاریت لە ماوەی 3 خولەکدا خواردنەکەت تەواو بکەیت

کاتێک دەچیتە گەرماو سەرو قژت هەمووی کەفە
دوبارە گوێت لە دەنگی گریانەکەی دەبێت

ئەوکاتەی کاتێک دەدۆزیتەوە و دەتەوێ لەگەڵ هاوسەرەکەتدا
پێکەوە کاتێک بەسەربەرن، یەکسەر منداڵەکەت بە کاتێکی گونجاوی دەزانێت و پێی خۆشە ئەویش بەشداربێ لەو کۆڕ و کۆبوونەوەیە

کاتێک دەتەوێت لەگەڵ خۆتدا کەمێک بدوێیت و بیر و
کاتێک دەتەوێ هەندێ ئیش و کاری ناوماڵ بکەیت .. کاتێک و کاتێک و کاتێک ...

بێگومان نەخێر ...

تەنها ئیشێک کە دەبێت پێوەی سەرقاڵ بیت
منداڵەکەتە!

کاتێک دەتەوێ سەیری فیلمێک بکەیت
منداڵەکەت وشیارە لەوەی دەزانێت کە دەتەوێ کەی دەستپێبکەیت

کاتێک دەتەوێ سەرخەوێکی کەم بشکێنیت، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ خۆشیدا ، ئەو ئامادەیە دوای چەندخولەکێکی کەم بەخەبەرت بکاتەوە!

منداڵەکەت ئەگەر لە گەرمەی خەویشدا بێت کاتە ئاڵتوونیەکان هەڵدەبژێرێت بۆ لە خەو هەستان

منداڵەکەی تۆش بەهەمان شێوەیە؟
1.1K views19:23
باز کردن / نظر دهید
2022-10-03 09:55:41
قورسترین دوو شت کە بەدەستهێنانیان لە دوای تەمەنی منداڵییەوە ئەستەمە:

نوێژکردن
داپۆشراوی

ئەگەر لە منداڵییەوە منداڵەکەتت لەسەر ئەم دوو شتە ڕانەهێنابێت، ئەوە سپاردەکەتت زایە کردووە!

احمد بن عبدالعزیز

بۆچوونی ئێوە چییە؟
1.3K views06:55
باز کردن / نظر دهید
2022-09-28 23:41:52
کاتێك منداڵەکەت باڵغ دەبێت، داینیشێنە و سێ شتی زۆر گرنگ بدە بە گوێیدا..

تەفسیری سورەتی یوسفی بۆ بکە و چیرۆکەکانی بۆ باسبکە، تاکو گەورەیی بە گەورەدانانی خودای بۆ دەرکەوێت و گرنگی شەرم و داوێن پاکی بزانێت.

باسی ئەو فەرموودەیەی بۆ بکە کە باس لەو حەوت کەسە دەکات کە دەچنە ژێر سێبەری عەرشی خوداوە، یەکێک لەوانەش ئەو کەسەی کە گەنجی و ژیانی لە مزگەوت و خوداپەرستیدا بەسەربردووە.

فێری ئەو دوعایەی بکە کە دەفەرموێت: خوایە بە حەڵاڵی خۆت تێرم بكەو بێ نیازم بكە لەحەرامت تا مەجبوری نەبم و بە فەزڵی خۆت دەوڵەمەند و بێ نیازم بكە لە غەیری خۆت.

ئێـمە ناتوانین 24 کاتژمێر چاودێری منداڵەکانمان بکەین، بەڵام دەتوانین وایان لێبکەین کە 24 کاتژمێر بەئاگابن لە چاودێری خودا.
2.5K views20:41
باز کردن / نظر دهید
2022-09-27 21:55:25
دایک: ماندوم ئاواتمە یەک خولەک تەنیا بم
دەوروبەر: ناشوکری مەکە! ڕۆژێک دڵت بۆ ئەم کارانە تەنگ دەبێ.

دایک:زۆر ماندوم!
دەوروبەر: شوکری خودا بکە لە ماڵەوەیت و ناچارنیت لەدەرەوە کاربکەیت و ڕوبەڕوی خەڵک بیتەوە و لە ترافیکدا بمێنیتەوە!

دایک: ماندوم لەکاری ماڵەوە.
دەوروبەر: بەس بە چێشت لێنان و جل کۆکردنەوە ماندوو بوویت
خۆزگە منیش هەر ئەونە ئیشم بوایە!

کاتێک دایکێک دەردە دڵ دەکات مانای ئەوە نیە سوپاسگوزار نیە و قەدر نەزانە بەڵکو دەبێت تێبگەن کە ئەویش مافی ئەوەی هەیە ماندوو ببێت!

دایکان مافی ئەوەیان هەیە لە کارە هەمیشەیی و دوبارەکانی ماڵەوە ماندوو ببن، لە لاساری و عەجولی منداڵەکانیان بێزار ببن!
مافی ئەوەیان هەیە لە نەبوونی پشوو بێتاقەت ببن!

هەستی تاوانباریان لا دروست مەکەن! یان بە پێشنیاری گونجاو هاوکاریان بکەن یاخود گوێ لە قسەکانیان بگرن و هەست بە بارودۆخیان بکەن.
1.9K views18:55
باز کردن / نظر دهید
2022-09-25 23:39:12
لە ڕوداێکی سەیردا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا خێزانێک هەر سێ منداڵەکەیان دەمرن

بە گوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە شاری توباسی فەلەستینی خێزانێک لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا هەر سێ منداڵەکەیان بە هەمان شێوە لە دەست دەدەن!

باوکی منداڵەکان (فادی عبدالرزاق) دەڵێت:

پێش دوو هەفتە منداڵە ساواکەم (جود) کە تەمەنی تەنها ٣٠ ڕۆژ بوو، خەوت و بۆ بەیانیەکەی خەبەری نەبوویەوە و مرد، ئەمەمان لا ئاسایی بوو و بە قەزاو قەدەرمان زانی.

دوای تەنها یەک هەفتە کە هێشتا برینمان ساڕێژ نەبوبوو، یاسەیمینی کچم کە تەمەنی چوار ساڵ بوو، بە هەمان شێوە شەو خەوت و بەیانی هەڵنەستایەوە و مرد!

ڕاستەوخۆ کوڕە گەورەکەمان (نمر) کە تەمەنی پێنج ساڵ بوو بردمان بۆ نەخۆشخانە تا لەوە دڵنیا ببینەوە کە هیچ نەخۆشییەک لە ئارادا نییە و ئەمیش وەک خوشکەکانی لێ بەسەر نەیەت، دوای ئەوەی هەموو پشکنینێکمان بۆ کرد لەوە دڵنیا بووینەوە کە ساغ و سەلامەتە و هیچ کێشەیەکی نییە!

بەڵام دوێنێ شەو ئەویش بە هەمان شێوە کاتێک کە خەوت بۆ بەیانیەکەی هەڵنەستایەوە و گیانی سپارد.
2.0K views20:39
باز کردن / نظر دهید
2022-09-24 22:01:57
سەدان جار لەگەڵ براکەمدا لەسەر شت گەل و هۆکار گەلێک شەڕمان کردووە کە بەهای یەک برژانگی ئێمەی نەبووە!

بەڵام هەرگیز یەک مسقاڵ ڕق و کینە لە دڵمان دروست نەبووە بەرامبەر یەک، هەرچەندە لەگەڵ هەموو شەڕێکیش سوێندمان دەخوارد جارێکی تر قسە لەگەڵ یەکتر ناکەینەوە و چیتر سەیری ناو چاوی یەک ناکەینەوە و هەتا هەتایە دوژمنی یەکین.

بەڵام هەر دوای کەمتر لە کاتژمێرێک ئاشت دەبووینەوە کاتێک بە لاچاوێکەوە سەیری یەکترمان دەکرد تا ئەوەی کاردانەوەی ئەوی تر بزانین و دڵنیابینەوە لەوەی بەرامبەر دەیەوێ ئاشت ببێتەوە، پاشان زەردەخەنەمان دەکرد و هەموو شت کۆتایی دەهات وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت!

زۆر جار ویستوومە ئەم جۆرە دڵپاکی و رەفتارە لەگەڵ تەواوی مرۆڤەکان بکەم لە ژیانمدا و هەمان خۆشەویستی براکەم بۆیان هەبێت، بەڵام ئەوە شتێکی مەحاڵە هیچ کەسێک وەکو براکەم ئەوەم لێ قەبوڵ ناکات و بەو شێوەیە ڕەفتارم لەگەڵ ناکات.

خودای گەورە برای هەمووان پارێزراو بکات
اللهم آمین
2.3K views19:01
باز کردن / نظر دهید
2022-09-23 23:42:10
ڕێگری کردن لە منداڵەکەت لەوەی :

مۆبایل بەکار بهێنێت و سەیری شتی نەشیاو بکات.
هاوڕێیەتی هەموو کەس بکات.
شەوان بچێتەوە دەرەوە.
جل و بەرگی نەشیاو بکات.
بچێتە کافتریا و بازارەکان.

ئەمە پێی دەوترێت پاراستنی منداڵەکەت لە خراپ بوون و فەساد بوونی، پێی دەوترێت هەستان بە ئەرکی باوکایەتی و دایکایەتی.
پێی دەوترێت دڵسۆزی بۆ منداڵەکەت.

ئەمە نە دواکەوتووییە، نە پێشیل کردنی مافیەتی، بەڵکو لە دونیا و قیامەتدا تاوانباری ئەگەر منداڵەکەت کارێکی خراپ بکات و دەستی نەگریت و ئامۆژگاری نەکەیت.

تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت نێرگەلە و جگەرە بکێشێت و پێی نەڵێیت مەکە!

تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت نوێژەکانی نەکات و پێی نەڵێی کوڕم نوێژەکانت.

تاوانباری ئەگەر هەرزەکارەکەت جلەکانی پۆشتە نەبێت و لەچک نەکات و پێی نەڵێیت وا مەبە!
2.2K views20:42
باز کردن / نظر دهید
2022-09-22 22:06:46
منداڵەکانم گەورە بوون، ئیتر کاتی ئەوەم هەیە بە ئیسراحەت دانیشـم و پیاڵەیەک چا بخۆمەوە، ڕزگارم بوو لەوەی شیر بدەمە ئەمیان و دایبی ئەویان بگۆڕم و ئەوی تریان ژیر بکەمەوە...

بەڵام سەیر لەوەدایە هیچ تام و چێژێکی ئەوتۆ لە شتەکان نابینم!
تەمەنای گەڕانەوەی ئەو تام و چێژەی جاران دەکەم کە لە پاڵ ماندویی و هات و هاواری و گریانی منداڵەکانمدا هەستم پێ دەکرد.

تا کاتێک منداڵ بوون، هیوام دەخواست زوو گەورەو ببن و چیتر ڕزگارم بێت لە گریان و هات و هاوار و زەحمەتییان، کە گەورەش بوون و بەجێیان هێشتم، ئێستە هیواخوازی ئەوەم بگەڕێنەوە و لەسەر سفرەکە لەگەڵم پاروویەک نان بخۆن.

هەموو سات وتەمەنێکی منداڵەکەت شیرین و چێژی خۆی هەیە .. لەدەستی مەدە.

دایکێک

تۆ ئەڵێی چی؟ هەمان ڕات هەیە؟
1.9K views19:06
باز کردن / نظر دهید