2022-02-18 13:45:57
ئەمەوێ ھەنێک شتان پێ بڵێم بۆ ئەو کەسانەی ئوومێدیان لە دەست داوە سەرەتا لاتقنطو من رحمة الله نا ئومێد مەبن لە ڕەحمەتی خوا پەیامێکی کورت مزگێنیەکی جوان ھیوایەکی نەبراوە ھەر کاتێک ھەستت کرد ئەو بێ ھیوایە ڕوی تێ کردی خێرا ئەمە بێنە بیری خۆت کە خوا ھەرگیز چاوی لەسەر ئەو خەمەت لا نابات ھەوڵ بدە ھیچ شتێکت خۆش نەوێ غەیری خوا چوونکە لەوانەیە ئەو شتانە ئازارت بەن بەڵام خودا دڵخۆشت ئەکات .کاتێک خەمێکی زۆر زۆر پچوکیش بوو لە دڵت یەک سووجدە بەرە مەھێڵە گەورە بێ ھەمیشە متمانەت بەو خوایە ھەبێ کە لەبەر خاتری گووڵێکی وشک بوو ئاسمان دێنتە گریان گەر بێچارەی گەر بێ ھیوای گەر لە تاریکی بیرت بێ کە خوا تەنھا لە تاریکی ئەستێرە دەر ئەخات با ئێمە تەنھا داوا بکەین با شتێک نەکەین کە خوا ئەم دنیا و ئەو دنیاشمان لێ بسەنێ لەگەڵ ھەر ئازارێک بە پێکەنینێکی شیرین بڵێ خوا ھەیە ئەویش تێ ئەپەڕێ مەڵێ تازە ھیچ چاک نابێ ھەموو شتێک باش ئەبێ خوا ئەگەر نەیتوانیایە شتێک چاک بکاتەوە چۆن ئێمەی دروست ئەکرد و هەموومان دەگەرێیتەوە بۆ لای ئەو
11 views10:45