2021-12-21 23:00:57
بێدەنگ مەبە!
کاتێك دڵتەنگ بویت زۆربڵێ بە
ھاوار بکە! توڕەبە! ھەرچی لە دڵتە دەریڕێژە!
ئیھمالی مەکە!
کاتێك تانەت لێدرا! تۆش ھەڕەشە بکە! لێیبدە! ھەرچیت ویست لێیبکە!
بەرد لە باڵندەکانی ئاسمان و گۆماوە وەستاوەکان بگرە!
جامی سەیارە و ماڵە دەوڵەمەندەکان بشکێنە!
بڕۆ جگەرە بکڕە بەڵام مەیکێشە! ھەموو جگەرەکان بسوتێنە! تا توانات ھەیە ھاوار بکە بڵێ:بسوتێ نەفرەتی بسوتێ!! ھەرچیەک ھاتە مێشکت بیکە!
گوڵێك لە باغەکەی لای ماڵتان لێبکەوە پڕ بە دڵ بۆنی بکە ! وێنەی بگرە! دواتر بەدەم ڕێگاوە پەڕ پەڕی بکەو بەسەر شەقامەکانی ببارێنە!
گۆرانیەكەی مۆرتەزا پێبکە! پڕ بە دەنگ لەگەڵی بڵێوە:لەکوێی وەرە زۆر تەنھام!
لەکوێی کە تاریکە دونیام!
بڕۆ بۆ گۆڕستان سەیری کێلی گۆڕەکان بکە و بپرسە: چەند دڵشکاوی لێیە!؟
:چەندان ئاواتی جوان لەگەڵتان لە گۆڕدایە!؟
بڕۆ لای بەحرێک دانیشە بیربکەوە خۆت نوقم بکەی تا چەند بێ ھەناسە ئەمێنیتەوە!؟
دواتر مشتێک بەرد لە ئاوەکە ھەڵدە و لەوێ بڕۆ!
بڕۆ ماڵەوە لە سەر جێگاکەت بە پێڵاوەوە پاڵکەوە!
چاوەکانت داخە و بخەوە!
ئەسڵەن ھیچ شتێک لەوانەی گوتم مەیکە!
ئەم دونیایە نە جوانیەکانی بە تۆ تێک ئەدرێت! نە خەمەکانیشی کۆتایی پێ دێت!
ئاسودە بە چارەنوس بەدەست خودایە!
سوپاس گوزار بە لەو حاڵەی ئێستات...
67 views ๓𝐮𝔸ƳÃ𝒹 ᵇÃ𝓁ℓⒶЌ , 20:00