2021-07-29 22:56:41
با خاڵە بەهێزەکانی پ.ک.ک ببینین:
من باسی قەبووڵ نەکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن پ.ک.ک ناکەم.
باسی دژبەر بوون و ڕەد کردنەوەی سەربەخۆیی پارچەکانی کوردستان و دەوڵەتی کوردستان لەلایەن پ.ک.ک ناکەم.
باسی ئەوە ناکەم کە پ.ک.ک پێی وایە خەباتی چەکداری دژی ئێرانی پارسی داگیرکەر، خزمەتە بە تورکیا و سعودیا.
ئەسڵەن باسی ئەوە ناکەم لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی چۆن لە ڕێگای سیاسەتی خەت بۆکێشراو لەلایەن ئێرانی پارسیەوە، لەژێر گرووپی وەک پژاک و کۆدارو ... بەلاڕێدا بردوە و خوێنی بەسەدان لاوی بەفیڕۆ داوە.
باسی ئەوە ناکەم کە پ.ک.ک چۆن هـ.د.پ ی لە قووڕ چەقاند و چۆن بیانووی سەرکوتی بۆ ئەردوغانی فاشیست گوڵ پێ کردەوە.
باسی عەفرین و باسی پارێزگاری لە گەورە جەللادی عەڕەب بەشار ئەساد ، لەسەر حیسابی خۆێنی ڕۆڵەی کورد ناکەم.
باسی ئەوە ناکەم کە پ.ک.ک لە ڕاستیدا هیچ مافێکی بۆ کورد پێ ڕەوا نیە بەڵام داوای مافی گەلان دەکات لەژێر شوعاری برایەتی گەلان.
باسی ئەوەش بڤەیە کە پ.ک.ک چۆن شان بە شانی تیرۆریستانی حیزبوڵا دژی ئیسڕایل شەڕی کردوە، نایکەم ئەو باسە، شەڕی ئیسڕایل بە من و کورد چی، خۆ من و کورد تفەنگی دەستی ئێرانی پارسی نین ، ڕوو بە کوێ پێی خۆش بوو بیتەقێنێ..
پێکهاتە و قەوارەی ڕێبەری پ.ک.ک بە من چی، چکارم بەوەیە نیوەی تورکی دژە کوردی کردوونە ڕێ-بەر..
نازانم باسی ئەوەی بکەم کە پ.ک.ک بۆ هەموو پارچەکانی دی کوردستان لقی ساز کردوون و بە حیزبی ئەو پارچانە بە خەڵکیان دەفرۆشێ و لەڕاستیدا لە ڕاستای ویستی ئێرانی پارسی دەجووڵێنەوە و بۆ باکووری تورک لێدراویش ساڵی جارێک تفەنگێک مەگەر بۆ سەر گەرمی دەنا نایتەقێنێ، نا باسی ناکەم.
نازانم پێتان چۆنە باسی ئەوە بکەم کە پ.ک.ک جاسووسان و قەندیلی سەربەرزی کردە پایەگای ئێرانی پارسی داگیرکەر؟ نا باسی ویش ناکەم..
پێموایە تەنیا باسی ئەوە بکەم: پ.ک.ک ئەو هێزە نیە دە مێشکی خەڵکی ئاخندراوە، نە هێزێکی بە هێزە، نە هێزێکە کە بۆ کورد خەبات دەکات.
پ.ک.ک حیزب نیە، گرووپێکە لە کوێ ماموریەتیان پێ سپارد لەوێ جووری دەکات، هەڵبەت ئێران پێی دەسپێرێ. گرووپێکی بێ باوەڕی بێ ئامانجی ناکوردی "ئەمما کاسب".
بێ سەرۆک ژیان نامەشێ..ئێوە دەست لە قورگی کورد کەنەوە، بزانن چۆن ژیان دەمەشی ....
@ASOYROJHELAT
1.5K views19:56