Get Mystery Box with random crypto!

بە پێى بەڵگەنامە نهێنییەکان سپای پاسداران کۆنترۆڵی ئابووری ئێر | AVA TODAY

بە پێى بەڵگەنامە نهێنییەکان سپای پاسداران کۆنترۆڵی ئابووری ئێرانی کردووە

ڕۆژنامەی تایمز ئیسرائیل

• بەگوێرەی ئەو بەڵگە نهێنییانەی کە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی دەستی کەوتووە، سپای پاسدارانی کۆمارى ئیسلامی لە ڕێگەی کۆمپانیاکانییەوە بە ئاستێکی بەرز و بەرفراوان کۆنترۆڵی ئابووری وڵاتی ئێرانى کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەم دەستە سەربازییە بەهێزە ببێتە داڕێژەری سەرەکی سیاسەتی دەرەوە.

• بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی تایمزی بریتانی کە ڕۆژی شەممە بڵاوی کردووەتەوە، باسى ئەوەى تێدایە کە ئۆپۆزسیۆنی گەلانی ئێران بەڵگەى زۆریان هەیە کە نیشان دەدەن سوپای پاسداران لە بنەڕەتدا کۆنترۆڵی ئابووری ئێرانی گرتووە.

• هەموو مامەڵە و کارە بازرگانییەکانی ئاخوندەکان بە یارمەتی سوپای پاسداران و بۆ سەرکوت و تیرۆری ناوخۆیی و شەڕە ناوچەییەکان و بەرنامەی بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکە!

٢٣٠ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ چوارشەممە ـ ١٣ی بانەمەڕ ١٤٠٢


@avatodaykurdi