١٤ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دانانی کۆماری ئیسلامییان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ شەرمەزار کرد ● ١٤ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەش سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە کۆمەڵەى کۆمەڵایەتی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان شەرمەزار کرد. • ڕێکخراوەکان، کۆماری ئیسلامییان بە یەکێک لە گەورەترین پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە جیهان لەقەڵەم داوە. • هەروەها لە بەیاننامە هاوبەشەکەیان داوایان کردووە کە ڕێگە نەدرێت کۆماری ئیسلامی گاڵتە بە دامودەزگاکانی وەک نەتەوە یەکگرتووەکان بکات و بەهاى ئەم دامەزراوەیە لاواز بکات. ٢٤١ ڕۆژ ڕاپەڕین ئاڤاتودەی ـ شەممە ـ ٢٣ى بانەمەڕ ١٤٠٢ @avatodaykurdi 376 views11:25