ئارمین ڕۆستەمی برای "ئایدە ڕۆستەمی" کە لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا کوژرا، ئەم ڤیدیۆیەی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە، و لەسەر خوشکەکەی نووسی: "فڕینی بەرزی مرۆڤایەتیم بینی، ئەو شەوەی کە بەلای ئێمەدا فڕیت." بە ئازار بوو بەڵام پڕ بوو لە مانا... ئایدا ڕۆستەمی، تەمەن ٣٦ ساڵە و خەڵکی گورگان، پزیشکی گشتی بوو، بەنهێنی چارەسەری بریندارانی ناڕازیی دەكرد. لە ٢١ی سەرماوەزدا دوای ئەوەی لە ماڵی یەكێك لە خۆپیشاندەرانی بریندار دەرچوو بێسەروشوێن بوو، ڕۆژی دواتر تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و فەرمان كرا بە زووترین كات بە خاكی بسپێرن٠ ٢٦٥ ڕۆژ ڕاپەڕین ئاڤاتودەی ـ سێشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢ @avatodaykurdi 250 views07:21