Get Mystery Box with random crypto!

لاوێكی خەڵکی سەقز لەلایەن زرێپۆشێکی ڕێژیمەوە کرایە ژێرەوە بە | AVA TODAY

لاوێكی خەڵکی سەقز لەلایەن زرێپۆشێکی ڕێژیمەوە کرایە ژێرەوە

بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، زرێپۆشێکی ڕێژیم (کامیۆن ڕیو) ڕێگای گۆڕیوە و لە کاروانە نیزامییەکەی جیا بووەتەوە و لە شەقامی سیلۆی شاری سەقز هاووڵاتییەکی بە ناوی بێهزاد قەیسەریی کردووەتە ژێرەوە و کوشتوویەتی.

بە وتەی شایەتحەڵان، ئەم لاوە لە کاتێکدا کراوە بە ژێرەوە کە لەسەر ماتۆڕەکەی لە پاڵ بەنزینخانەیەکدا لە شەقامی سیلۆ ڕاوەستابوو.

چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەم زرێپۆشەی بێهزادی کردووەتە ژێرەوە، پێش ئەوەی بەرەو شاری سەقز ڕێگا بگۆڕێت، لەگەڵ ستوونێکی نیزامی لە ورمێوە بەرەو سنووری باشماخ لە مەریوان لە ڕێگادا بووە و لە کەمەربەندیی شاری سەقزەوە تێدەپەڕین.

پاش کوژرانی بێهزاد قەیسەری، شۆفێری ئەم زرێپۆشە لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە گیراوە، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانی هێزەکانی ئیتلاعات لەو شوێنە دوور خراوەتەوە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. تا ئێستا ناسنامەی ئەو شۆفێرە نەزانراوە و ناوەندە حکوومەتییەکان زانیاریی ناڕاست لەمبارەوە بڵاو دەکەنەوە.


٢٦٥ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ سێشەممە،١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢

‏@avatodaykurdi