Get Mystery Box with random crypto!

ئاشکراکردنی ئەو بەکرێگیراوانەی بەرپرسیارن لە گرتن و ئەشکەنجەدا | AVA TODAY

ئاشکراکردنی ئەو بەکرێگیراوانەی بەرپرسیارن لە گرتن و ئەشکەنجەدانی ئازادیخوازان لە مەلایر

1- سەرهەنگی پاسدار عەلی مورتەزا زەنگەنە، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران لە ناحیەی مەلایر، ئەو بەكرێگیراوە لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە جلوبەرگی تایبەتەوە لە شارەکەدا ئامادە بووە و فەرمانی بە بەکرێگیراوان كردووە لە ژێر فەرمانی ئەودا گەنجانی ناڕازی دەسگیر بكەن٠

2- شەهرام زەبیحی، ڕۆژنامەنووس و لێكۆڵەر و زانیاریدەری بەسیجی لە شاری مەلایر، ئەم بەکرێگیراوە لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لە بەرگی ڕۆژنامەنووسێکدا خۆپیشاندەرانی ناڕازیی دەناساند و دەستگیری دەكردن و لە ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی سپای پاسداراندا ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكردن.

3- سەرهەنگی پاسدار، موحسین کەریمی، یەکێکی تر لە بەكرێگیراوانی دەزگای هەواڵگری مەلایر، لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، ئەم تاوانبارە بە جلوبەرگی تایبەتەوە لەو شارەدا ئامادەبووە بۆ ناساندنی خۆپیشاندەران و لە كاتی دەسگیركردنیاندا بە توندی ئەشکەنجەی داون.

چوار- پاسدار ئاقا بەیگی، بەرپرسی بنیاتی بەسیجی مەلایر. لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا، ئەم تاوانبارە بە جلوبەرگی تایبەتەوە لە چوارڕای خەیام لەگەڵ بەكرێگیراوانی ژێر فەرمانی خۆی خەریكی ناساندن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بووە٠
پێنج - پاسدار مورادی، یەکێک لە ئەندامانی سپای قەزای مەلایر، کە لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لەگەڵ سەرهەنگ زەنگەنە خەریكی ناساندن و دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران بووە٠


٢٧٢ ڕۆژ ڕاپەڕین
ئاڤاتودەی ـ سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢


‏@avatodaykurdi