بەبڕیاری بافڵ تاڵەبانی، مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مووچه‌ی ته‌واوی كارمەندانی ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری( إلحاد ) و چاودێری بڕی، كه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت.
ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ریی ( إلحاد ) وچاودێر بریتییە لەو بنكه‌یه کە بەناوەکانی ( ئه‌ده‌بی و ڕوناكبیری گه‌لاوێژ، پلاتفۆرمی دابڕان، فێمنیزمی ڕۆشنگه‌ری، سایته‌كانی چاو‌دێر و دابڕان و گه‌لاوێژ و ڕوانگه و ڕه‌خنه و ڕادیۆی مه‌ده‌نیەت و چی و چی، کە کاری دەکرد بۆ بڵاو کردنەوەی بیری إلحادي و دژایەتی کردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه بودجە و مووچەیان بۆ تەرخان دەکرا و زیاتر له 100 كارمه‌ندی .هەیە بۆ خزمەت کردن بەو بیرە إلحاديه کە جگە لە زیانی بۆ کۆمەڵگا زیانی زۆریشی هە بوو بۆ سەنگ و ناوبانگی یەکێتی..
ئێمە دەستت خۆشی لە هەر لایەنێك و حیزبێك دەکەین کە هەنگاو بنێن بۆ کەم کردنەوەی دژایەتی کردنی ئاینی لە سەدا 95 خەڵکی کوردستان کە ئاینی ئیسلامە.
یاخوا دەستی خۆش بیت، ئەو هەنگاوانە خزمەت بە ڕەسەنایەتی نەتەوەی کورد دەکات.