2022-07-13 08:31:00
هەندێ لە هەڵە و گومڕاییەکانی مەلا هاوڕێ تەکفیری ناسراو بە هاوڕێ قیامەت
۱. باوەڕی بەوە نیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سیحری لێکراوە!.
لەکاتێکدا فەرموودەکە صحيح ە لە بوخاری و مسلم دا هاتووە
البخاري (3268) ومسلم (2189) .
۲. باس کردنی فەرموودەی لاواز نمونەی ئاڵا ڕەشەکان .
شێخ ئەلبانی رحمەاللە کە ئیمامە لە فەرموودەیا دەفەرموێ لاوازە .
۳. مەدح کردنی سەید قوتب بە مەرد و ئیمان بتە و خاوەن شەهامەت ...!
٤. دەڵێ سیدقطب هەموو دەوڵەتە عەرەبییەکانی بە کافر دەزانی چونکە حوکمیان بە قورئان نەدەکرد! ئەمەش شایەتی دانە لەسەر ئەوەی کە هۆکاری لە سێدارەدانی
کافرکردنی دەسەڵاتداران بووە و بەهۆی ئەو نوسراوانەی بووە کە پڕ بووە لەگومڕایی و خورافەت.
۵. پرسیاری لێکراوە
قسەت چیە لەسەر فەرموودەی افتراق ؟
وەڵام / خیلافە اوەی من لەسەریم زەعیفە!
٦. وە پرسیاری لێکراوە
چیەڵێی لەسەر توحیدی حاکمیەت ؟
وەڵام / گەر مەبەست پێی
ان الحکم الا لله بێ تەواوە.
لەکاتێکدا تەوحید ۳ بەشە وە تەوحیدی حاکمیەت خەواریجەکان زیادیان کردووە.
۷. وە پرسیاری لێکرا
باشە تۆ پێش ۳ ساڵ لەکەناڵی ئامۆژگاری دەرچوی کەواتە سەلەفیەت بەڕاست دەزانی ؟
وەڵام / م.عبداللطیف زۆر تەکلیفی لێ کردم نزیکی ٥ جار داوای لێکردم بەرنامەم هەبێ و لەگەڵ کۆمەڵێ مامۆستا چەند جارێ هاتنە لام و داوایان لێ کردم !
ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە سەلەفی نیە و بە سەلەفیەکان ڕازی نیە.
۸. لەگەڵ سەرباز تەکفیری وێنەی گرتووە و خۆی دەڵێ هاوڕێین!
۹. پەروەردەی حزبی و تەکفیرییەکانە.
۱٠. ناساندی سەید قوتب ی خەواریج بە خەڵکی کوردستان لەلایەن مەلا هاوڕێ و هاوشێوەی ئەو بوو کە ئێستا زۆرێك لە حزبی و خەواریجەکان گومڕاییەکانی سید قوتب بڵاو دەکەنەوە و موسڵمانان کافر دەکەن.
۱۱. بە سەید قوتب دەڵێ شەهید کرا!
لەکاتێکدا نەهی لێ کراوە بەکەسی دیاریکراو بڵێی شەهید.
۱۲. دەڵێ: ئەو کاتەی سیدقوتب چووە سەر تەختی ئیعدام بەناو مەلایەکی ئاینییان هێنا و پێی وت بە سید قوتب شایەتومان بهێنە ئەویش بەچاوی زۆر زۆر نزمییەوە سەیری کردو وتی من لەسەر شایەتومان لەسێدارە ئەدرێم..!
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی سید قوتب پەشیمان نەبۆتەوە لە هەڵە و گومڕایی و کوفر و لادانەکانی.
۱۳. کافر کردنی کاربەدەستان بەهۆی حوکم نەکردن بە قورئان.
دەربارەی حوکم نەکردن بە قورئان زانایان جوان ڕونیان کردۆتەوە و وەڵامی شوبهەی خەواریجەکانیان داوەتەوە.
۱٤. موخالەفە کردنی سوننەت لە سیما و پۆشاکیدا!
وە ئەگەر دەڵێن حەساسیەتی هەیە بۆیە ڕیشی نیە !
خۆ پێشتر ڕیشی هەبوو !
ئەی پۆشاك درێژییەکەی چی؟!
۱۵. دەڵێ سەلەفیەکانم بەس لە عەقیدەیا بەدڵە!.
۱٦. دەڵێ: ئەبێ پێغەمبەر زەلیل بکەی بۆ رب العالمین!!
ئەم قسەیەی لە کەناڵی ئامۆژگاری کرد باسی مەولودنامە دەقەی ۲۲.
ئەم قسەیە پێچەوانەی قورئانە
خوای گەورە دەفەرمووێت:
[مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ]
(النساء: ٨٠).
واتە: ئەو كەسەی گوێڕایەڵی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بكات ئەوە بێگومان گوێڕایەڵی خوای پەروەردگاری كردووە.
هەروەها دەفەرموێت:
[ وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ] (القلم: ٤).
واتە: ئەی محمد صلى الله عليه وسلم تۆ لەسەر بەرزترین و گەورەترین خووڕەوشتیت.
ئەمە بەکورتی چەند خاڵێك بوو بۆ ئەوەی هەموو لایەك بزانێ کە ئەو کابرایە کەسێکی فیکرە توندڕەوە و پەروەردەی دەستی حزبی و تەکفیرییەکانە وە پێویستە خۆمان لەکەسانی تەکفیری و بیدعەچی بپارێزین بۆ ئەوەی مەنهەج و بیرو باوەڕمان سەلامەت بێت.
کۆڵنەدەر سەلەفی
218 views05:31