2022-08-09 12:59:03
ئامۆژگاریی دکتۆر "ئەیمەن سوەید" بۆ هەڵگرانى قورئان:
ئامۆژگارییەکتان دەکەم، کە سوێند بە خودا من خۆم لە ئێوە زیاتر ئاتاجم پێى.. داواکارم لە خواى گەورە یارمەتیى من و ئێوەش بدات بۆ جێبەجێ کردنى.
سوێندیش بێ بە خودا کە من شەرم دەکەم لە ناردنى ئەمەدا..
چونکە ئەو زانایە بە حاڵى من..
بەڵام با ببێ بە شەفاعەتکار بۆمان لە ڕۆژى قیامەتدا..
خواى گەورە دەفەرموێ: (يُؤفك عنه مَن أُفك).
واتە: "خودا هەرکەسێک لە قورئان دادەبڕێ کە بیەوێ دایببڕێ، وەک سزايهک بۆ کەسەکە بە هۆى گوناهـ و پشت هەڵکردنى لە خودا"..
برایانم!
ئەوەى دەستى نەکردووە بە لەبەرکردنى قورئان با دەست پێ بکات..
ئەو کەسەش کەمتەرخەمیى لە پێداچوونەوەیدا کردووە با فرياكهوێت..
هەرکەسیش ویردێکى خۆى نییە لە قورئان ئەوا با هەڵپەى بۆ بکات..
با بهسەبر و ئارامگر بێت..
چونکە بە ڕاستى لە لەبەرکردنى قورئان و پێداچوونهوهى و خوێندنەوەى لە شەو و ڕۆژدا چێژێکى وەهاى تێدایە کە ماندووێتیى کۆششکردنت لەبیر دەباتەوە.
لە ناڕەحەتیى سەرقاڵییەکانت هەڵبێ و
چەند خولەکێک لە کاتەکانت بقۆزەرەوە..
لە نووستنەکەت هەستەوە
بەڵکو بگەیتەوە بە کاروانى تەوبەکاران و
چێژى پەرستشکاران بنۆشە..
سوژدە ببە و نزیک ببەوە لە خودا..
ویردێک لە قورئان بۆ خۆت دابنێ..
قورتوبى دەڵێت:
"هەرکەس قورئان بخوێنێ، ئەوا چێژ لە ژیریى خۆى دەبینێ ئەگەر تهمهنیشى گەیشتبێتە سەد"!
لێکۆڵینەوە زانسنییەکانیش ئەوەیان سەلماندووە کە لەبەرکردنى قورئان و خوێندنەوەى، دەبێتە هۆى بەهێزکردنى یادگە(ذاكرة)!
شێخى ئیسلام دەڵێت:
هیچ شتێکم نەبینیوە کە زۆرترین خۆراکى ژیرى و گیان بدات و، جەستە بپارێزێ و بەختەوەرى زامن بکات، جگە لە بەردەوامبوون لە تێڕوانینى قورئانى پیرۆز!
هیچ شتێک سهرقاڵت نەکات له ويردى ڕۆژانهى قورئانهكهت..
سوێند به خوا ئەوە سەرچاوەی فەڕ و بەرەکەتى ژيانى ڕۆژانهته ئەگەر نییەتت پاك بكهيتهوه بۆ خوا.
https://t.me/Bangawaz_Channel/2379
398 views09:59