زمانی دایکی هەر میللەتێک زمانەکەی دایکیەتی؛ کێی وا هەیە دایکی خۆی خۆش نەوێ؟ لە پێش چاوی تۆ ناحەزە، زۆر بەداخەوه؛ بەڵام "ئەمن شەرمم بە خۆ و شاییم بە خۆمە" لەبەر حەز و ناحەزی تۆ، دایکی خۆم لەبیر ناکەم و نایفرۆشم. تۆش بچۆ چاوێ لە خۆت بکە؛ بزا چت لێ قەوماوه که ناتوانی بێجگه خۆت ببینی؟ بریا لە شارستانییەت بەشی ئەوەندەت پێ دەگەییشت که بزانی: "دنیا بەم ڕەنگاوڕەنگ بوونەوە جوانه و ژیان بە پێکەوە بوون و خۆشەویستییەوە خۆشه". براتان: ماجد مەردۆخ ڕۆحانی @majedmardokh 3.3K views06:37