Get Mystery Box with random crypto!

‍ سەید خەلیل عالینژاد | Seyid Xelîl Alînijad @Bartaonana یەکێک | به‌رته‌ونانه

‍ سەید خەلیل عالینژاد | Seyid Xelîl Alînijad
@Bartaonana
یەکێکە لە گەورەکانی هونەری کوردی سەر بە ئایینی یارسان. لە ساڵی 1957ی ز، لە شاری "سەحنە"ی سەر بە پارێزگای "کرماشان" لەدایک بووە و بە هۆی ئەو کاریگەریەی باوکی واتە "شاموراد عالی نەژاد" بە سەریدا هەبووە، دەستی بە کاری ژەنینی تەمبوور، ئامێری مۆسیقی پیرۆزی کوردانی یارسان کردووە. "سەید خەلیل" لە لای زۆر مامۆستای تەمبورژەن، وەک "سەید ئەمڕوڵڵا شائیبڕاهیمی"، "دەروێش خەلیل” و “عابدین خادەمی” و گەلێک مامۆستای دیکە، پەروەردەی ئایینی و هونەری بینیەوە و بە پلەی مامۆستایەتی گەیشتبوو. سەید خەلیل دواتر دەبێتە بەرپرسیاری گرووپی “تەمبورژەنانی شاری سەحنە”ی کرماشان و لە کۆتایی ساڵەکانی 70 ی زایینی، لەبواری مۆسیقا، لە زانکۆی هونەری تاران، خوێندن تەواو دەکات و لەساڵەکانی 80، چەندین گرووپی مۆسیقا و تەمبوور پێک دەهێنێت و گەلێک بەرهەمی تەک نەوازی بەنرخ ئامادە دەکات.
“خەلیل عالینەژاد” هەروەها لە کاسێتی “دەنگی ئەوین”، کە بەرهەمێکی هونەرمەند “شەهرام نازرییە”، تەمبووری ژەنیوه. لە کۆتایی ساڵەکانی 80، سەید خەلیل لەژێر گوشاردا و بۆ هەمیشە زێدی خۆی بە جێ دەهێڵت و ماوەی چەند ساڵێک لە تاران دەژی و دواتریش داوای پەنابەری لە وڵاتی سوێد دەکات.
سەرئەنجام، لەڕۆژی 18-11-2001 لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوێد، هونەرمەند “خەلیل عالینەژاد” لەشوێنی دەرس وتنەوەی، بە دەستی کەسانێکی نەناسراو دەکوژرێت و لەناو قوتابخانەکەی ئاگر دەدرێت. تا ئێستاش، کاربەدەستانی وڵاتی سوێد ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی ئەم ڕووداوەیان بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە.