وەزیری دارایی و ئابووری (١٠) بڕیاری تایبەت بە جوڵەی بازرگانی دەرکرد بەئامانجی بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی بارگرانی و ئاسانکاری لەسەر ھاوڵاتیان و بازرگانان، وەزیری دارایی چەند بڕیارێک دەردەکات. ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022/6/2، بەڕێز ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم، بە یاوەری یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بە ئامادەبونی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری سەرجەم دام و دەزگا جیاوازەکان و نوێنەری بازرگانانی سنوری ئیدارەی گەرمیان کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا. له كۆبوونهوهكهدا، بەڕێز وەزیری دارایی و ئابوری ڕایگەیاند: لەژێر ڕۆشنایی بەدواداچون و ئامارەکانی بەردەست جوڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە ڕێگەی دەروازەکەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردوە و ئەوەش کاریگەری ڕاستەوخۆی ههبووه لە کۆکردنەوەی داھات و موچەی موچەخۆران و بودجەی پرۆژەکان. داواشیکرد کە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەماھەنگ و ھاوکاربن لە بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و کارئاسانی بۆ بازرگانانی ناوخۆیی بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارە ئیداری یاساییەکانی وەزارەتی دارایی و ھەموو جۆرە قۆرخکارییەک کۆتایی پێبھێندرێت ئەوەش لەپێناو ڕەخساندنی ھەلی بازرگانی و ھاوردەکردن و ھەناردەکردن بۆ سەرجەم بازرگانان بەبێ جیاوازی. ھاوکات سەرجەم ئامادەبوانی کۆبونەوەکە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان بۆ ئەو مەبەستەخستەڕوو و لەکۆتایدا بەڕێز ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم. بڕیاریدا: ١- لەمەودوا بارەکانی ترانزێت کڵۆم دەکرێت و بەبێ مەئمور بەڕێدەکرێت. ٢- بازرگانان ئازادن لە بازرگانی کردن و حساباتی ڕەسیدیان لەگەڵ ناکرێت. ٣- لابردنی ڕەسید بۆ ھەموو ئەو بارانە كە لە دەروازەكان هاوردە دەكرێت. ٤-پیاداچوونەوە دەكرێت بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرک. ٥- پێداچونەوە بە لێخۆشبونی (٢٠٢) ماددە کە حکومەتی عێراق لێخۆشبونی بۆ کردوە. ٦- تەسریحەی گومرکی تەنھا یەک جار پارە وەردەگیرێت واتا لە دوو بارە بونەوە هیچ بڕه پارەیهك وەرناگیرێت. ٧- کرێی بارھەڵگرەکان مەرزی پەرویزخان ڕێکدەخرێتەوە. ٨- پێداچونەوە بەکرێی پشكنینی كومپانیاكانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەروازەكان دەکرێت. ٩- پێداچونەوە بە پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی دەکرێت لەگەل وەزارەتە پەیوەندیدارەكان. ١٠- لە سەر راسپاردەی بەرێز وەزیری دارایی و ئابوری دابینکردنی ٢٠٠ دۆنم زەوی بۆ کۆگاکانی بازرگانان كە ئەمیش دەبێتە هۆی رەخساندن ٢٠٠٠ هەلی كار بو ناوچەی گەرمیان. t.me/basmakbo98 845 views18:35