Get Mystery Box with random crypto!

#مامۆستا_قانع #شۆخی_بێ_پەروا #شێعری_ژمارە ۹ دیوانی قانع لاپەڕە | مرز بین المللی باشماق

#مامۆستا_قانع
#شۆخی_بێ_پەروا
#شێعری_ژمارە ۹
دیوانی قانع لاپەڕە ۴٨

خوا ڕەحمێ بە حاڵم کەی لەدەس ئەو شۆخە بێ پەروا
کە سوڵحی ناکرێ بۆمن بە دووسەد مەحکەمەی کوبرا

ئەوەندە وەحش و سەرمەستە، بەمل سەد لاشەیی کوژراو
وەکوو ئاهووی بەدەس هاتوو، بە خەمزە و نازەوە ئەڕوا

سبەینێ ڕۆژی میزانە، دیارە قاتڵم کێیە!
لە ناڵی کەوشی تێ فکرن ، کە دوێنێ پێی بە دڵمانا

ئەوا دووبارە قوربانە، لەبۆ کوشتاری عوششاقی
هەزاران تیری برژانگی لەناو قەوسی برۆی دانا

ئەجەل!تۆ بمکوژە وگۆڕیش دەبا زوو ڕێزە ڕێزەم کا
کە بەڵکوو بم بە خاشاکی بەری دەرکانەکەی لەیلا

تەماشای ڕوومەتی تۆ دەکەم ، ئەخوێنم سوورەتی (والشمس)
بەیادی زوڵفی پڕچینت، لە(واللیل إذا یغشا)

بە بێ سوود و نەتیجە (قانعا) وەک نەی ئەناڵێنێ
لەگوڵ هەرگیز نەبینراوە، وەفا بۆ بولبولی شەیدا


قانع
t.me/basmakbo98