بەپەلە کەمێک بەر لەئێستا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان چەمی سەیدانی سەر ڕێگەی گشتیی چەمچەماڵ - ناوشوانی لەسنووری ناحیەی قەرەهەنجیر بۆردوومان کرد. سەرچاوەیەکیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە تورکی بێت و چەند ئامانجێکیان لەناوچەکە بۆردوومان کردووه. سەرچاوەکە وتیشی: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لەبۆردوومانەکاندا دوو کەس بەهیدبوون و کەسێکی تریش بریندارە، بەڵام تائێستا بەڕوونی زیانەکان نەزاندراون و ناسنامەی قوربانییەکانیش ئاشکرا نەکراون. ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: بارەگای چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو ناوچەیەدا هەیە، سەرەتاش فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکه ئۆتۆمبێلێک لەو ناوچەیە کراوەتە ئامانج و پاشان ناوچەیەکی تری نزیکی هەمان شوێن کراوەتە ئامانج. 1.9K views17:15