بەپەلە لەسبەی یەک شەممە (٢٠٢٣/٣/١٢)وە، دەست دەکرێت بەدابەشکردنی بەشە بەنزینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆبۆنیان هەیە، دابەشکردنەکەش بەپێی (بارکۆد) دەبێت، ئەمەش تاڕۆژی (٢٠٢٣/٣/١٦) بەردەوامدەبێت. بەپێی ئاگادارییەکەی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک، پێویستە ئەو بارکۆدەو ئۆتۆمبێلەکە هاوتابێت، واتا بەنزین نادرێت بەو کەسانەی بارکۆدی تر بەکاردەهێنن و هاوتای ئۆتۆمبێلەکانیان نییە، بەمەش نرخی لیترێک بەنزین لەبەنزینخانە حکومییەکان بە 450 دینار دەدرێت بە شۆفێران. 1.8K views17:11