Get Mystery Box with random crypto!

سبەی دوو شەممە 2023/3/13 لە قائیمقامیەتی کەرکوک و قەزاو ناحیەک | بەورەکانی کەرکوك B.kirkuk

سبەی دوو شەممە 2023/3/13 لە قائیمقامیەتی کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی، لەم گۆڕەپان و وێستگە حکومی و ئەهلییانە نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت:

1. 10 ی نیسان
2. شەرقییە
3. تارق بین زیاد (گەڕکی حیجاج)
4. باباگوڕگوڕ
5. عەقەبە بین نافع
٦- کەرکوک ئەلسەلام
7. داقووق
8- پردێ
9. دووبز
10. قەرەهەنجیر
11. تەڵیعە
12. عەباسی
13. زاب
14- ڕێدار

٭ تێبینی: بەپێی کارتی نوێی سووتەمەنیی ژمارە (3)، هەر خێزانێک بڕی (50) لیتر نەوتی پێدەدرێت.

٭ ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستن:

کۆپییەکی ڕەنگاوڕەنگی ناسنامەی نیشتمانی یا ناسنامەی باری شارستانی لەگەڵ خۆت بهێنە، لەگەڵ ئەسڵییەکانیاندا.
دوای پشکنین و هاوتاکردن، ڕاستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەکەوە، ناسنامە ئەسڵییەکەت بۆ دەگەڕێندرێتەوە.