پۆلیسی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له بۆسه‌یه‌كدا بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیرده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ڕایگه‌یاند : به‌یانی ئه‌مڕۆ له فلكه‌ی ئیخوان له گه‌ڕه‌كی ره‌حیمئاوای شاری كه‌ركوك هێزێكی پۆلیسی سه‌ر به نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆسه بۆ بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان دانا و له ئه‌نجامدا بازرگانه‌كه كه‌وته نێو بۆسه‌كه‌وه ، دوای ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی كورت توانرا بازرگانه‌كه ده‌ستگیر بكرێت. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به برینداربوونی پۆلیسێكیش كرد و ڕایگه‌یاند : له‌كاتی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه‌دا پۆلیسێك گولـله‌یه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه به‌ڵام برینه‌كه‌ی سوكه و ته‌ندروستی جێگیره. 1.0K views07:25